شاری قەڵادزی  بری 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت.
31/08/2015 نوسەر: bzavpress

شاری قەڵادزی بری 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت.

دوای وەرگرتنی زانیارو بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی قەزای پشدەر لەسەر سنوری نێوان قەلادزی و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەبازگەی دارەشمانە، لەلایەن  ئاسایشی قەڵادزێ وە توانرا کەسێک دەستگیر بکرێت بەناوی ( ن ، ن ، ڕ ) کەبری 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەری لەجۆری ( حەشیش) پێبوو، مەبەستی بوو لەرێگەی مەرزی ( کێلێ)وە بیگوازێتەوە بۆهەرێمی کوردستان دابەشی بکات بەسەر سەرجەم شارەکانی کوردستان .
لەئێستادا ( ن ، ن ، ڕ )کە ماددە هۆشبەرکەی پێبوو، بەپێی ماددەی (14ی  ماددە هۆشبەرەکان )دەستگیرکراوەو  لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامی هەیە .