31/08/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئومێد خۆشناو :بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆكاری سه‌ره‌كییه به تێكدان و له‌باربردنی ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه‌كان
كاری په‌رله‌مانی له وه‌رزی نوێ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکرات له دیدارێكی ئانادۆڵو باس له‌وه ده‌كات ئه‌و رێکەوتنەی پێشتر له په‌رله‌ماندا هه‌بووه، له ئێستادا كاڵبووه‌ته‌وه.
رۆژی سێ شه‌ممه وه‌رزی نوێی كاری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له‌یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانیش كاری لیژنه‌ی ده‌ستووری درێژده‌كرێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ پڕۆژه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان، ئومێد خۆشناو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "سبه‌ی وه‌رزی نوێی كاری په‌رله‌مانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پەیوەندی بە پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌یه ئێمه ده‌مێكه رامانگه‌یاندوه كه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان لایه‌نه‌کانی سیاسی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و بگه‌ن به سازان".
گوتیشی: "پێشتر له په‌رله‌مان هه‌وڵدرا كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه كه‌واته ئه‌و بابه‌ته كاری په‌رله‌مان نییه ده‌بێ لایه‌نه‌كان خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه له‌ده‌ره‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پ.د.ك پێیوایه كاری په‌رله‌مان ته‌نیا پرسی سه‌رۆكایه‌تی نییه به‌ڵكو كاره ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كات، له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاری لیژنه‌ی ده‌ستووری هه‌روه‌ها پێنج پڕۆژه یاسا هه‌یه پێویستیان به خوێندنه‌وه هه‌یه.
وه‌رزی نوێی كاری په‌رله‌مان له‌كاتێكدایه كه پێشتر له په‌رله‌مان به رێکەوتن كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوون، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا له‌دوای 23ی حوزه‌یران كه پارتی بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌و رێکەوتنە له‌مه‌ودوا وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، ئومێد خۆشناو گوتی: "خولی چواری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای رێکەوتن دروستبووه، له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو كاره‌كانمان به رێکەوتن به‌ڕێ ده‌كرد گفتوگۆ و راوێژ له نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا هه‌بووه، به‌ڵام له‌قۆناغی ئێستا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ململانێیه‌ی كه له‌م ماوه‌یه له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌بووه، گۆڕانكاری به كاری ته‌وافوقی دێت".
خۆشناو گوتیشی: "ئێمه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان، ئێستاش پابه‌ندین به ته‌وافوقی سیاسی و كاری په‌رله‌مانی به‌ڵام ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بووه به ته‌وافوقی لایه‌نه‌كانی ترن، ئێستاش هه‌ر كارێك له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوقی نه‌بێ به‌دڵنیاییه‌وه قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه حزبه‌كه‌ی خاوه‌نی 38 كورسیه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و لایه‌نه ده‌ستنیشان ده‌كات كه هۆكاره بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌وافوق.
ئومێد خۆشناو بۆ ئانادۆڵو گوتی: "هه‌وڵێك هه‌یه بۆ كۆتایی هێنان به‌كاری ته‌وافوقی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆكاری سه‌ره‌كییه به تێكدان و له‌باربردنی ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه‌كان".