02/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لاوانه‌وه
رۆله‌ى شيرين
هه‌ر كهچويته باره‌گاى خوا
پر بهگهروت
به‌خوا بڵێ:
بۆچى له‌نێو ئه‌م گه‌ردونه
پر به‌رينه
لهپيسترين قه‌ومى دنيا
پهيامبهرت
به‌رهه‌م هێنا؟!!
2
به‌بێ ترس
به‌خوا بڵێ
له‌سه‌ر زه‌وى
لهدۆزهخێكى وه‌ها بوم
هێنده گرى وا بهتينه
ئه‌مه‌ى ئێره
له‌چاو ئه‌وێ
سێبه‌رێكى پر ئه‌وينه!
3
شه‌رم مه‌كه و
به‌خوا بێژه
ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت لێره‌ش وايه!
وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سوريا وايه
من نامه‌وێ
تكا ئه‌كه‌م
ئه‌ى كار به‌جێ
رێگه‌ى دۆزه‌خه‌م
پێ بڵێ!
4
په‌روه‌ردگار
له‌م عه‌رشه‌ى تۆ
كه‌س ناناسم
بۆ يه‌ك چركه دامبه‌زێنه
تا بوكهلهكهم بێنم
له‌جێى دايكم
له‌سه‌ر سنگى
بلاوێنم