03/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مسعود عبدالخالق: ده‌نگی هه‌موحزبه بچووكه‌كان ناگاته ده‌نگی علی حه‌مه ساڵح
مسعود عبدالخالق چاودێرسی سیاسی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك نوسیه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا كارتی به هه‌ڵه‌یی به كارهێنا ،له‌سه‌ره‌تای كیشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌هه‌مو لایه‌ك هه‌ڵه به‌دی ده‌كرێ به‌ڵام لای (پ د ك) زه‌قتر،3 كارتی به‌هێزی هه‌بوو له 3 كه‌سایه‌تیه به‌هێزه‌كه ،یه‌كه‌م جار كاك نیچروانیان هێنا مه‌یدان باش پاڵپشتیان نه‌كرد ،كارتی دوه‌میان كاك مسروریان هێناو سه‌رقالیان كرد به‌و حزبه بچووكانه،دواكارت كه خودی كاك مسعود بوو ئه‌ویش له‌ده‌روازه‌ی حزبه بچووكه‌كان هاته مه‌یدان ونه‌چوو بۆلای لایه‌نه بنچینه‌ییه‌كانی كوردستان.
ده‌شڵێت: ده‌نگی هه‌موحزبه بچووكه‌كان كۆكه‌یه‌وه ناكاته ده‌نگی یه‌ك كه‌س(علی حمه سالح به‌نمونه)،دڵنیام وابروا كارتی ریفراندۆمیش ده‌دۆرینن چونكه به‌ووردی ئاگایان له ئیش وژانی میله‌ت نیه و سه‌رۆكی هه‌رێم راویژكارو ته‌گبیری خراپی بۆده‌كرێ."