فیتنەی لا مەزهەبیەت
04/09/2015 نوسەر: bzavpress

فیتنەی لا مەزهەبیەت


لا مەزهەبیەت لە گەورەترین فیتنەکانە، لەویش گەورەتر ئەوەیە کاتێک بابای سەربە هەر مەزهەبێک تەعسوب لا ناخیدا بۆ مەزهەبەکەی ببارێت، وە بە تاکە رێگای گەیشتن بە حەقیقەتی بزانێت. مێژووی ئیسلام، ئێستاشمان، ڕۆژگارێکی وەها ئارامی لەگەڵ ئەم دوو هەڵوێستە فیتنەهێنەرەدا نە گوزەراندووە، لە هەردوو هەڵوێستیش هەمیشە دوو بەرهەم بەری گرتووە کە لە فەرهەنگی گەنیواندا ڵێیان دەگوترێت: "کوشتاری بێ هۆ و ڕقی بێ سۆ".
حەقیقەتێک لێ ڕەدا وجودی هەیە؛ هەتا نەخوێندەوار بمێنێ وجودی مامۆستایانیش زەروورەت دەبێ، هەڵبەت بۆ کەسانێک کە لە ڵەیامی "ن"ی قورئان گەیشتبن ڵێویست دەبێت. لە ئیسلامیشدا هەتا موقەلید هەبێت جا لەوانەیە ئەو موقەلیدە مامۆستای زانکۆ بێت، وەلێ کاتێ نەزان بێت بە فیقهـ و شەریعەتە فراوانەکەی ئیسلام با زانای زانایانیش بێت لە بوارەکەی خۆیدا هەر بە موقەلید هەژمار دەکرێت، وە موجتەهیدیش ئەوانەن کە لە قورئان و سونەت ئەحکامەکان هەڵدەگۆزن و ژیانی ئومەتانی موسوڵمانی ڵێ ئاوەدان دەکەنەوە. هەتا موقلید هەبێت دەبێت موجتەهیدێکیش بۆ خۆی هەڵبژێرێت. لە ئیسلامیشدا خاوەن چوار گەورەترین موجتەهیدین، کە بریتین لە ئیمامان: "ئەبو حەنیفە و مالیک و شافیعی و ئەحمەد". وە بیروڕاکانی ئەمان بونەتە مەزهەب و کۆمەڵە زانایەکیش بە دویاندا دەستیان داوەتە شرۆڤەی بیروڕاو هەڵگۆزینەکانیان و لەوێشەوە ڕوونکردنەوەیان بۆ موقلیدەکانی ئومەت.
ڵرسیار دەکرێت ئایا شوێن کەوتنی مەزهەبێت ڵێویستە؟
ئەگەر کەسێک گەیشتبێتە ئاستێکی عیلمی وەها کە توانای جیاکردنەوەی ڕاست و چەڵی خۆی هەبێت لە "شەرع"دا ڵێویست نییە بۆ ئەو شوێن کەوتنی هیچ مەزهەبێک، بەڵام بۆ ئێمە و ئەتباعی ئێمە ڵێویستە، چونکە کاتێک سەیارەیەک لێ دەخوڕدرێت ڕوونە ئەنجامی کەسێک کە سایەقی نەزانێت.
دەڵرسرێت: قورئان یەکە و ڵێغەمبەریشمان(د.خ) یەکە و حەقیش یەکە، کەوابوو چ ڵێویست بە بوونی چوار مەزهەب دەکات؟
زانای گەورەی موجەدید شێخ سەعیدی نورسی وەڵام دەداتەوە و دەفەرمووێت:-
{(ئاو) بە ڵێی چێژ و حاڵەتی جیاجیای نەخۆشەکان ڵێنج حوکمی جیاجیا وەردەگرێت: 
"ئەوەتا بۆ میزاجی نەخۆشێک باشە و بۆ ئەو دەرمانە. واتە لە ڕوانگەی ڵزیشکیەوە (ئاو) بۆی "واجب"ە.
لەوانەیە بۆ نەخۆشێکی تر زیانی هەبێت و وەک ژەهر وابێت. کەوابوو لە ڕوانگەی ڵزیشکیەوە بۆ ئەو "حەرام"ە.
لەوانەیە زیانێکی کەمتری بۆ نەخۆشێکی تر تێدا بێت. کەوابوو بە ڵێی ڵزیشکی بۆ ئەم "مەکرووه"ە.
لە وانەیە بۆ نەخۆشێکی تر سودی هەبێت، بێ ئەوەی زیانیشی ڵێ بگەیەنێت. کەوابوو بە ڵێی ڵزیشکی بۆ ئەم "سوونەت"ە.
لە وانەیە بۆ یەکێکی تر نە سودی هەبێت، نە زیان. کەواتە بە ڵێی ڵزیشکی بۆ ئەم "موباح"ە.
لەم نموونانەی ڵێشەوە دەبینیت کە حەق لە یەکێک زیاتر بوو، چونکە هەر ڵێنج بەشەکە هەموویان حەقن. ئایا دەتوانین بڵێین: "ئاو" تەنها چارەسەرە و بەس؟ یان تەنها واجبە و هیچ حوکمێكی تری نییە؟}
جار جار دەبیسترێت لێرە و لەوێ کە ڵێویستە شوێن هیچ مەزهەبێت نەکەوین و لە کوێدا بەڵگەیەکمان بینی شوێن ئەوە بکەوین.
بەدیعوزەمان شێخ نورسی دەفەرمووێت: "لەبەر ئەوەی مرۆڤایەتی ناتوانن بگەنە یەک ئاست و لەسەر یەک ڕەوت لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بڕۆن، ئەوا مەزهەبە فیقهییەکان لە "فروع"دا، بە زۆری دروست بوون. خۆ ئەگەر زۆربەی زۆر و ڕەهای مرۆڤایەتی بتوانن تەنها یەک ژیانی کۆمەڵایەتی بژین و لەیەک ئاستدا بن، ئەوا ئەو کات دەکرێت مەزهەبەکانیش یەکبگرن و ببنە یەک. بەڵام هەروەک حاڵەت و باری جیهان و سروشتی خەڵکی دەرفەت بەمە نادەن، ئەوا مەزهەبەکانیش ئەو یەکگرتنە بە خۆیانەوە نابینن".
دەڵرسرێت: ئایا دروستە شوێنی دوو مەزهەب بکەوم لە یەک کاتدا؟
زانایان کۆکن لەسەر ئەوەی کە مەزهەب بۆ موسوڵمان ڵێویستییە، وە بەهەمان ئەندازەش یەک مەزهەبی بۆ موسوڵمان لە ڵێویستییەکانە. 
کاتێک موسوڵمان لە بابەتێکدا شوێن مەزهەبێک دەکەوێت و لە مەسەلەیەکی دیدا شوێن مەزهەبێکی تر دەکەوێت بەو جۆرەی کە خۆی مەزاجی لێ یەتی و ڵێی ئاسانە! ئیدی ئەم موسوڵمانە خۆی مەزهەبێکی بۆخۆی دروست کردووە و لەم ڕێگایشەوە فرە مەزهەبی لە نێو موسوڵماناندا تەشەنە دەسێنێت، هەر کەس دەبێتە موفتی هەواو و ئارەزووی خۆی. جا ئەگەر ملیۆنێک موسوڵمان هەبێت لە جێیەکدا، وە هەر بەم نەمەتەش کار بڕواتە جێ، دەڵرسین دەبێت چەند مەزهەب دروست ببێت؟ بەڵام کاتێک دانیشتوانی جێگایەک شوێن مەزهەبێک دەکەون، بەڵام بابەتێکی دیاریکراو، ئێجگار گران دەبێت لەسەریان، ئەوا بە ڵێی فەتوا و ڕاوێژی گەورە زانایانی ئەو جێیە داوای فەتوایەکی ئاسانتری لێ دەکەن لە ڕوانگەی ئاسانترینی چوا مەزهەبەکەوە.
هەندێک موسوڵمان ڵێیان وایە کە شوێن کەوتنی مەزهەب مرۆڤ دەکاتە کۆیلەی ئەو مەزهەبە!
 لە ڕاستیدا ئەم جۆرە تەسەوراتە زیاتر بۆن و بەرامەی لەخۆغەرابوونی لێ دێت تاکو زانستی بوون؛ چون کاتێک کەسێ خۆی لە قسەیەکی وەها دەدات بە ناڕاستەخۆیی خۆی لە قەرەی خۆ بەباشتر گرتن دەدات لە گەورەی ئیمامانی ئومەت لە ڕووی زانستی شەرعییەوە، جا ئەو ئیمامانەش لە زانستی قوڵی خۆیانەوە، ڵاش شەن و کەوی چەندان بەڵگە فەتوایەک دەدەن بۆ خزمەتی ئومەت.لە ڕاستیدا تەسەوراتێکی وەها کە ڕەواج بۆ قسەی ئیمامان دانەنێت سەری جگەلە لە کۆیلەبوونی نەفسی ئەممارە لە شتێکی ترەوە دەرناچێت، یان ئەوەتا دەبێ لەبەردەم زانایاندا بڵێ: "من هاوشانی ئێوەم".
ئایا لانەدان لە مەزهەب مانای "تەعەسوب" دەگەیەنێت؟
لە ڕاستیدا، تەعەسوب بۆ مەزهەب ئەوەیە کە ڵێمان وابێت تەنها مەزهەبەکەی من شوێن کەوتەی بەحەقق و بەبەڵگەی قورئان و سونەتە، وە باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە حەقق، وەک ئەوەی کە ئەورۆ کۆمەڵانێک بانگەشەی بۆ دەکەن! سەیر لەوەیە ئەو جۆرە موسوڵمانانەش خۆیان بە شوێن کەوتەی هیچ مەزهەبێک نازانن، ئاخر لای ئەوان مادام تەسەوراتی مەزهەبەکەی تاکە ڕێگای قورئان و سونەتە، ئیدی هەر ئەوە ڕێگای دروستە و باقی تریش لە فەرهەنگی ئەودا سەرلێ تێکچوونە، بەڵام کورد وتەنی: خوای مەزن قاچ ناداتە مار. جێی خۆش حێڵییە کە ئەم کۆمەڵانە جگەلە لە کەمینەیەک شتێکی تر نین و زیاتر دیاردەیەکی کاتین. بەڵام هەموو سەردەمێک لێرە و لەوێ سەرهەڵ دەدەنەوە. هەروەک عەرەبی ئەڵێت: ئەوەی خاوەنی شتێک نەبێت ناتوانێت بیبەخشێت. ئەمانیش هەر زوو بە نوری زانستی زانایان فکرەکەیان دەتوێتەوە.  
ڵوختەی باس: هەتا ئەو ساتەی موقەلید هەبێت، دەبێت گوێ ڕادێری موجتەهیدێک بکات. تەعەسوبیش بۆ مەزهەب حەڕامە. وە سەرئەنجامی لا مەزهەبیەتیش ڕێ ونکردنی بابای موقلیدە. هەرکەسێکیش بانگەشەی لا مەزهەبییەتی کرد: یان نەزانێکی دڵسۆزە و دەبێت تێ بگەیەنرێت یان مەبەستی بە لاڕێدا بردنی ئەم ئومەتەیە بەهۆی لە خۆبایبون و توشبوونی بە وەهمی حەقبوونەوە، وەیان ڵیلانگێرییە کە دەبێت ڕێی لێ بگیرێت. مەزهەبەکان لە بەتامترین و گەیوترین میوەی درەختی ئیسلامن، بەجۆرێک کە ئومەتێكی ڵتر لە یەک ملیاری لە هەر جێیەکی ئەم جیهانە بەهۆی مەزهەبەکەیەوە دینی ئیسلامی لابۆتە ڕەحمەت نەک زەحمەت. مەزهەبەکان شیعارییان بۆ ئومەتی ئیسلامی: {ڵا یُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَا}، واتە: خوای گه‌وره‌ ئه‌رک ناخاته‌ سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به‌ ئەندازەی توانایی خۆی نه‌بێت.

سەرچاوە سود لێ وەرگیراو:
ئیجتیهاد لەم سەردەمەدا. نوسینی: بەدیعوزەممان سەعیدی نورسی.