04/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پهرلهمانتارێكی گۆران" خەریکە کاریزماکەی نەوشیروان مستەفا وجوانیەکەی بزوتنەوەکە لەبەین دەچێ
ئیسماعیل گهلاَڵی ئهندام پهرلهمانی خولی پێشووی بزوتنهوهی گۆران له تۆری كۆمهلاَیهتی فهیسبوك نوسیهتی،بۆ بزوتنەوەی گۆران
بانەتان کەنە عەزەهۆ
لەیەکێک لەگوندەکانی کوردستان لەدێ یەکدا کۆمەڵیک پێشمەرگەی دانشتوی ئاویەک داوا لەحاجی عزیزئەشرافی گوندەکە دەکەن کەئەو هۆدەیەکی زیادەی بەتەنیشت ماڵەکەیەوە هەیە بیانداتێ تاتێدا بژین، حاجی پیاوی بەرێزوپیاوماقوڵی ئاوای تەکلیفیان ناشکینی ژورەکەیان دەداتێ،
پاش چەند شەوێک حاجی عزیز سەردانیان دەکاوڕاستەوخۆ دەرگا دەکاتەوە بۆژورەوە ،دەبینێ ئەواجماعەت دانیشتون کۆڕی مەیخواردنەوەیان دابەستوە بەدیار مەشروبەوە دانشتون،حاجی عزیز چاوی دەچێتە پشتی سەری وجماعەتیش لەخەجاڵەتیان ئەبڵەق دەبن،هەرچۆنێک بێ بەپەلەپەل مەشروب کۆدەکەنەوە عوزرخوای بۆمامە حاجی دێننەوەودای دەنیشێنن، هیواش هیواش چەرەزات ومیوەی بۆ دێننە پێشەوەوقسەی خۆشی بۆدەکەن ،ئیتر مامە حاجی شەوانە فیردەبێ دەچێ بۆلایان وئەوانیش سامیان لێی دەشکێ ومامە حاجی فیری سوعبەت وچەپڵە لێدان دەکەن، هیواش هیواش حاجی عزیزەکە دەبێتە مام عزیزودواجار بەعەزەهۆبانگی دەکەن.
دهشڵێت،گۆڕان لەسەرەتادا کەدروست بوو دەسەڵات زۆرلێی دەترسا بەڵام دوای ئەوەی چونە دەسەڵات وبەشداریە فاشیلەکەیان لەحکومەتی بنکە فراوان خەریکە کاریزماکەی نەوشیروان مستەفا وجوانیەکەی بزوتنەوەکە لەبەین دەچێ ئەگەر زیاتر بەردەوام بن لەسەر ئەم سیاسەتەیان وەک حاجی عزیزیان لێدێ ودەبنە عەزەهۆو."