05/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆچبه‌ران ده‌مامكی خۆرئاوایان هه‌ڵماڵیی !!
به پێی ئاماره‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نزیكه‌ی ( 400.000 ) كۆچبه‌ر روویان كردووه‌ته وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، كه دانیشتوانی ئه‌م كیشوه‌ره له ( 750 ) ملیۆن تێپه‌ڕه و خاوه‌نی ( 44 ) وڵاته ، به‌ڵام له كاتێكدا وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌م كیشوه‌ره به‌شدارن له شه‌ڕ و كوشتاره‌كانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌مه‌ریكای لاتیندا و ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار قازانجی ئه‌و جه‌نگ و كوشتارانه‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به هۆی فرۆشتنی چه‌ك و تفاقی جه‌نگیی كۆمپانیاكانیانه‌وه كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام خۆیان له ئازاری ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی و كوشتار و ئاواره‌ییانه‌ی گه‌لانی چه‌وساوه تێناگه‌یه‌نن ، له كاتێكدا ئه‌وه ئه‌وانن به ئازادیی و دیموكراسیی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه قه‌ڵسن و به‌شدارن له پیلانگێڕان له‌م گه‌لانه و هاوپه‌یمان و پشتیوانیی كوده‌تاچیانن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی رژێمه تۆتالیتا‌ر و دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه ، به‌ڵام كاتێ چه‌ند هه‌زار ئاواره‌یه‌كی ئه‌و جه‌نگانه روویان تێده‌كه‌ن ، رۆژی رۆشنیان لێ ده‌بێته شه‌وه زه‌نگ !!
هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و گه‌لی مه‌جارستان به‌رانبه‌ر ئاواره‌كان ئه‌وه‌نده ره‌گه‌زپه‌رستانه و راسیستانه‌یه ، رابه‌رانی وڵاتانی تری ئه‌وروپاشی هێنایه ده‌نگ ، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش ئه‌و وڵاته له هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامه و دژی وه‌رگرتنی ته‌نیا ئاواره‌یه‌كیشه ، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌م وڵاته له جه‌نگه جیهانیه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا به هه‌زاران ئاواره‌ی روویان كرده خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێ خێزانییان تا ئێستاش له‌و وڵاتانه‌دا ماونه‌ته‌وه ، ئه‌م وڵاته راسیسته تا ئێستا به هۆی به‌ره‌كه‌تی جه‌نگی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ملیاره‌ها دۆلار چه‌كی ژه‌نگاوی عه‌مباركراوی سه‌رده‌می په‌یمانی ناتۆی به لایه‌نه‌كانی جه‌نگه‌كه فرۆشتووه به داعشیشه‌وه ، به‌ڵام ئاماده نیه منداڵانی قوربانی جه‌نگ بۆ چه‌ند رۆژێك بگرێته خۆی !!
گه‌رچی ساڵانێكه ئه‌وروپای خاوه‌ن به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان – وه‌كو خۆیان ئیدیعای ده‌كه‌ن – بێده‌نگه له كوژرانی ( 300 ) هه‌زار سوریی و ئاواره بوونی ( 12 ) ملیۆنی تر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌دا ، خۆیان بێده‌نگ كردووه له هاوار و گرفتی وڵاتانی ناوچه‌كه به ده‌ست ئاواره‌ی جه‌نگه‌وه ، چونكه زیانه‌كه‌ی و باجه‌كه‌ی وڵاتانی تر ده‌یده‌ن و ئه‌وان قازانجه‌كانیان كه‌ڵه‌كه ده‌بێت ، به‌ڵام كاتێ چه‌ند هه‌زار ئاواره‌یه‌ك روویان تێده‌كات ، راسیسته‌كانیان په‌لاماری كامپی په‌نابه‌ران ده‌ده‌ن و مرۆڤدۆسته‌كانیشیان له باشترین حاڵ‌دا داوای دابه‌شكردنیان ده‌كه‌ن به‌سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ، وه‌كو بڵێی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ژاربن و نه‌توانن ژیان بۆ چه‌ند سه‌د ئاواره‌یه‌ك دابین بكه‌ن ، ئه‌مه له كاتێكدایه وڵاتانی ئه‌م كیشوه‌ره به تایبه‌تیی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا وڵاتانێكی پیرن و پێویستیان به ده‌ستی كاری لاو هه‌یه و ئه‌م ئاوارانه‌ش باشترین و هه‌رزانترین ده‌ستی كارن كه سوودیان لێ وه‌رده‌گرن ، كه‌چی به‌و شێوه‌یه هاواریان لێ به‌رز بووه‌ته‌وه . پێشتر راسیسته‌كان و نازییه نوێیه‌كان دژی كۆچبه‌ران بوون ، چه‌په‌كان و پارته‌كانی تریش ئه‌م كۆچبه‌رانه‌یان پێویست بوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، به‌ڵام ئه‌م ئاوارانه له‌م كاته‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار نایه‌ن ، بۆیه وه‌كو بارێكی گران سه‌یریان ده‌كه‌ن !!
یه‌كێتی ئه‌وروپا له دوای هه‌ره‌سی بلۆكی خۆرهه‌ڵات به په‌له وڵاتانی ئه‌و بلۆكه‌ی كرده ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتیه ، كه ئێستاش هه‌مان په‌روه‌رده‌ی كۆمۆنیستیی و به‌های مرۆیی له شێوازی ده‌سه‌ڵاتیاندا به‌كار ده‌هێنن ، كه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كۆچبه‌راندا له بۆدابستی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته راستیه‌كانی بۆ جیهان روونكرده‌وه كه به‌هاكانی ئه‌وروپا چیه ، كه‌چی توركیای هاوپه‌یمانیان كه گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی ناتۆیه و له جه‌نگی سارد و دواتریش سوپه‌ری كیشوه‌ره‌كه بووه له دژی مه‌ترسیه‌كانی رووسیا به بیانووی كه‌موكورتیی به‌ها دیموكراسیی و مرۆییه‌كانی ناكرێته ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتییه ، ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵی 2011 وه توركیا پێشوازیی له دوو ملیۆن ئاواره كردووه و ملیاره‌ها دۆلاریشی بۆ كه‌مپ و حه‌وانه‌وه‌یان خه‌رج كردووه ، هه‌رێمی كوردستان به‌و باره قورسه‌ی جه‌نگی تیرۆره‌وه یه‌ك ملیۆن و ( 700 ) هه‌زار ئاواره‌ی له خۆ گرتووه ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ناوه‌ندیی یارمه‌تی بدات ، ئه‌رده‌ن زیاتر له یه‌ك ملیۆن و لوبنانیش نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك ئاواره‌یان له خۆیان گرتووه ، به‌ڵام ئه‌وروپای خاوه‌ن به‌ها به‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار ئاواره‌ی كیشوه‌ره‌كانی تر ئارامیی لێ هه‌ڵگیراوه ، ئایا به‌های مرۆیی نه‌یده‌خواست كه له‌م وڵاتانه‌دا هاوكاریی ئاواره و لێقه‌وماوان بكه‌ن تا ئه‌و رێگه سه‌خته نه‌گرنه به‌ر ؟
له ساڵی ( 2011 ) وه توركیا و شۆڕشگێڕانی سوریا هاوار ده‌كه‌ن ، كه با په‌یمانی ناتۆ وه‌كو عێراق و لیبیا ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر سوریاشدا بسه‌پێنێت ، كه له لایه‌ك به‌وه نه‌هامه‌تیی بۆمبارانی فڕۆكه و به‌رمیله بارووته‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له كۆتاییان ده‌هات ، له لایه‌كی تریش به ئۆتۆماتیكی شۆڕشگێڕانی میانه‌ڕه‌و ئه‌و رژێمه‌یان ده‌ڕووخاند ، وڵاتی سوریا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نیا وڵات بووه كه گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی زیاد له پێویستیی خۆی به‌رهه‌م هێناوه ، ئه‌وه نیشانه‌ی خۆشه‌ویستیی مرۆڤی ئه‌و وڵاته بووه بۆ زه‌ویی و خاكه‌كه‌ی ، به‌ڵام به‌هۆی بۆمبارانه وه‌حشیانه‌كه‌ی ئه‌و رژێمه و به‌كارهێنانی چه‌ندین جۆر چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه له‌ناویشیاندا چه‌كی كیمیاویی خه‌ڵك ناچار بوون زێد و نیشتمانی خۆیان به‌جێ بهێڵن ، به داخه‌وه مانه‌وه‌ی ئه‌و رژێمه و درێژه كێشانی جه‌نگییش وڵاته‌كه‌ی كرده لانكه‌ی قاعیده و داعش و جۆره‌ها تیرۆریستی ترسناك تریش . گه‌رچی خۆرئاوا ئێستا هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان راگه‌یاندووه بۆ دژایه‌تی داعش ، به‌ڵام نه له‌و جه‌نگه‌دا جدین و نه جه‌نگی سه‌ره‌كییش داعشه ، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمه‌كانی تالیبان و به‌عسی عێراقیان له ماوه‌ی بیست رۆژدا رووخاند ، به‌ڵام جه‌نگی داعش به قسه‌ی خۆیان ساڵانێكی تریش ده‌خایه‌نێت ، له كاتێكدا ده‌بوو جه‌نگی سه‌ره‌كیی رووخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د بێت كه داعش و قاعیده و بوونیان له سوریادا ده‌رهاویشته‌ی مانه‌وه‌ی رژێمی به‌عســـی عه‌له‌وییه .
ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر رژێمی به‌شاردا بسه‌پێنرایه ، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ئاواره نه‌ده‌بوون و شۆڕشگێڕانی میانه‌ڕه‌ویش سه‌رده‌كه‌وتن و ئازادیی و دیموكراسیی راسته‌قینه‌ش له‌و وڵاته‌دا ده‌چه‌سپا ، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه " رامی مه‌خلوف " ی سه‌رمایه‌داری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د رایگه‌یاند " ده‌بێ خۆرئاوا چاك بزانن ئه‌ڵته‌رناتیڤی رژێمی ئه‌سه‌د ئاسایشی ئیسرائیل ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه " ، ئه‌و راستی ده‌كرد چونكه ئه‌وه 40 ساڵه له سنووری سوریاوه ته‌نیا فیشه‌كێك به‌ره‌و ئیسرائیل نه‌ته‌قیووه ، بۆیه لۆبی جوله‌كه و لایه‌نگرانی ئیسرائیل له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خۆیان و رێگه‌یان نه‌دا كه ناوچه‌ی دژه فڕین به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پێنرێت و ده‌ستی ئه‌و رژێمه‌یان به كراوه‌یی هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه كووره‌ی جه‌نگه‌كه‌ی به خوێنی هه‌زاران ژن و منداڵ گه‌رمتر بكاته‌وه ، ئیسرائیل زۆر چاك له‌و ستراتیژه مێژووییه گه‌یشتووه ، هه‌ر كاتێ شام و میسر خاوه‌نی حكومه‌تی جه‌ماوه‌ریی بن هیچ رژێمێكی داگیركه‌ر ناتوانێت له فه‌له‌ستیندا بژی ، هه‌روه‌كو له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیدا روویدا ، بێ هۆ نه‌بوو كاتێ ژه‌نڕاڵ غۆرۆی فه‌ره‌نسی گه‌یشته دیمه‌شق چووه سه‌ر گۆڕی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیی و هاواری لێ‌كرد " هۆ سه‌لاحه‌دین وا هاتینه‌وه " ، بۆیه به به‌هاری عه‌ره‌بی كێچ كه‌وته كه‌وڵیان و له میسر پیلانی كوده‌تای خوێناوییان به هاوكاریی شێخانی پترۆدۆلاری كه‌نداو به‌ڕێوه‌برد و له سوریاش رێگه‌یان نه‌دا گه‌لانی ئه‌و وڵاته به ئاواتی خۆیان بگه‌ن ، خۆرئاواش ئاسایشــی ئیسرائیلی له قڕكردنی هه‌مــوو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێ گرنگتره !!
مه‌خابن هاوكێشه‌ی به‌رده‌وامیی خوێن و جه‌نگ له سوریا به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ندین وڵاتی تێدایه ، له لایه‌ك ئیسرائیل ، له لایه‌كی تر هیلالی شیعه و هاوپه‌یمانه‌كانی ، له لایه‌كی تریش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌هۆی كووره‌ی جه‌نگه‌كه‌وه تووندڕه‌و و په‌ڕگیره‌كانیان ده‌نێرن بۆ كوشتن و خۆیان له شه‌ڕیان ده‌پارێزن ، به تایبه‌تیی وڵاتانی عه‌ره‌بیی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپاش ، رووسیاش كه ته‌نیا بنكه‌ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا له كه‌ناره‌كانی سوریادایه ، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكانی جه‌نگ له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات به هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار چه‌ك ده‌فرۆشن ، كه به‌س ته‌نیا عێراق له ساڵی رابردوودا بڕی ( 20 ) ملیار چه‌كی كڕیووه .
به كورتیی ده‌بێ خۆرئاواییه‌كان ورده ورده له‌و راستیه تێبگه‌ن كه راسته كۆمپانیاكانی چه‌كسازییان پێویستییان به جه‌نگ هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان و قازانج كردنیان ، راسته به پێی ئامۆژگارییه‌كانی ماكیڤیللی پێویسته ئه‌م گه‌لانه به‌رده‌وام له لایه‌ن دیكتاتۆرانی هاوپه‌یمانیانه‌وه به‌ڕێوه ببرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ململانێ هه‌بێت و ئه‌م گه‌لانه ئاسووده نه‌بن و به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چن ، به‌ڵام ده‌بێ بزانن سوننه‌تی ژیان و مێژووه گه‌لان ده‌مێنن و دیكتاتۆرانیش ده‌بێ بڕۆن ، به‌ڵام ئه‌سته‌مه گه‌لان له‌و خیانه‌تانه ببورێن كه به‌رانبه‌ریان ده‌كرێت ، كه به ئاشكرا له هه‌ر منداڵێكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی سێیه‌م بپرسیت ده‌زانێت ئه‌م جه‌نگ و كوشتارانه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی خوازیی وڵاتانی خۆرئاواییه‌وه‌یه و ئه‌وان به هۆكاری نه‌هامه‌تیه‌كانیان ده‌زانن ، ئه‌وان ده‌زانن راسته مێرگل بۆ ته‌رمی بێنازی ئایلان فرمێسك به چاویا دێته خواره‌وه ، به‌ڵام هه‌زارانی وه‌كو ئایلان له گۆڕه‌پانی نه‌هزه و رابیعه‌ی عه‌ده‌وییش له لایه‌ن رژێمی سیسییه‌وه درانه به‌ر رێژه‌نه‌ی گوللـه و دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی (50 ) هه‌زار ئازادیخوازی له زیندانه‌كانیدا له خراپترین ئه‌شكه‌نجه‌دا هێشتووه‌ته‌وه ، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێشوازیی ده‌كرێت ، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل وا ده‌خوازێت ، هه‌موان ده‌زانن كه خۆرئاوا ئازادیی و دیموكراسیی بۆ ئه‌م گه‌لانه ناوێت ، كه دیاره ده‌بێ ئه‌وانیش بزانن ته‌پوتۆزی ئه‌و سته‌مه‌ش دواجار سه‌روپۆتكی خۆشیان ده‌گرێته‌وه !!