05/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرکەوتن نزیکە
لە لوتکەی هێز و دەسەڵات
دادگەری بەرهەم دێنین
زەوی ئەکەینە بەهەشت و
یاسای خوا ئەچەسپێنین
داوێن پیس و دز و گەندەڵ
لە ڕیشەوە دەرئەهێنین
بۆ یەک بەیەکی سەر زەوی
ئاشتی و خۆشەویستی ئەنێرین
وڵات پڕئەکەین لە جوانی و
نەمامی باوەڕ ئەچێنین
مافی چەوساوە و هەژاران
لە زاڵمانی ئەسێنین
کۆشکی کوفر و عەلمانیەکان
بەسەریاندا ئەڕوخێنین
ئەم سەرکەوتنە نزیکە ان شاءالله
بەچاوی خۆمان ئەیبینین