07/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایلان
كـه ئایلان م دی لـه ڕۆخـی ده‌ریا
چــاوم پـڕ ئه‌سـرین ، دڵـیشـم گـریا
ئـایلان ی زارۆ لـه‌گــه‌ڵ بــاوانـی
له ڕێی كـۆچبـه‌ری، بوو به قـوربانـی
لاشه‌ی بێ ڕۆحی ، ته‌نیا جێ‌ما بـوو
گیانی پـڕ هیـوا ، پـڕ لـه بریا بـوو
وێنه‌كـه‌ی ئه‌شـكـی له چــاوان ڕژانـد
سـه‌راپـا دونیای بـه جـــارێ هه‌ژانـد
ڕووخساری جوانی ئایلان ی سێ ساڵ
هــه‌رده‌م ده‌مێنێ لـه بیر‌و خــه‌یـاڵ
خـاكـی كۆبانێ ، بـوو به ئارامگه‌ی
دایـكی به سۆزی و، خۆی و براكه‌ی