07/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بە هەزاران پەنابەر گەیشتونەتە نەمسا
حكومەتی نەمسا رایگەیاند، لەوتەی سنوورەكانی ووڵاتەكەی بەڕووی پەنابەراندا كراوەتەوە بەهەزاران كەس گەیشتوون.
(ئەلێكساندەر ماراكۆڤیچ) وەزیری ناوخۆی نەمسا بۆ ئاژانسی سی ئێن ئێن رایگەیاند، لەوەتەی سنوورەكانی ووڵاتەكەی كراوەتەوە (11) هەزار پەنابەر گەیشتوون.
وەزیری ناوخۆی نەمسا ووتیشی، ووڵاتەكەی لەسەر هەمان سیستەمی ئاسانكاری بەڕووی پەنابەران پەیڕەو دەكات و گۆڕانكاری ناكات.
جێگەی باسكردنە دوای دۆزینەوەی تەرمی (ئایلانی كوردی) لەقەراغ ڕووبارەكانی توركیا جیهانی تووشی شۆك كردو بڕیاربەدەستەكانی ئەوروپای هێنایە دەنگ و بڕیاری كردنەوە سنوورەكانیاندا بەڕووی پەنابەران.