24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(به‌عس) مێژووییه‌ك له خوێن...له په‌راوێزی مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌لاَت له عێراقدا
(به‌عس) یه‌كێكه له‌و پارته نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی مێژووی هاوچه‌رخی عه‌ره‌ب، كه مێژووییه‌كی پڕ له تراجیدیا و خوێن ڕشتن و ململانێی له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت دروستكردووه. ئه‌و پارته‌ی له قۆناغێكی هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌ركه‌وت و زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی كرد. زۆریشی نه‌خایاند گه‌یشته ده‌سه‌لاَت و ناوه‌ڕۆكه شۆڤێنییه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت، تا ئه‌وه‌ی به به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه جڵه‌وی ده‌سه‌لاَتی به‌سه‌ر (دوو) ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ده‌سته‌وه گرت، كه یه‌كێكیان (عێراق) و ئه‌وی دیكه‌یان (سووریا) بوو. ئه‌وه‌ش له‌و مانایه به‌ده‌ر نه‌بوو، كه له ئایدیۆلۆجیای به‌عسدا ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته پارێزه‌ر و ده‌روازه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌بی بوون له هه‌ردوو به‌ری خۆرهه‌لاَت و باكووری خۆرهه‌لاَت، چونكه له تێڕوانینی ئه‌واندا ته‌نیا ئه‌و (دوو) لایه‌ی نیشتمانی عه‌ره‌ب، مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆ خاك و ئایین و بیری سیاسی عه‌ره‌بی هه‌بوو. ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی (ولاَتی ئێران) له به‌ری خۆرهه‌لاَت و (ولاَتی توركیا) له به‌ری باكووری خۆرهه‌لاَت. ئه‌وه‌ش بوو سه‌ره‌تا له عێراق و دواتر له سووریا گه‌یشتنه ده‌سه‌لاَت. هه‌روه‌ها شانه‌ی به‌هێزیشیان له ولاَتانی (یه‌مه‌ن و سۆدان و جه‌زائیر و مۆریتانیا) دانا، تا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و (چوار) ولاَتشدا بگرن و به‌وه‌ش به یه‌كجاره‌كی ته‌لبه‌ندی سنووره‌كانی ئه‌و نیشتمانه‌یان له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئایدیۆلۆجیا و به‌رنامه‌كانیان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به مێژووی به‌عسیش له عێراق و ئه‌و تراجیدیای له ماوه‌ی ده‌سه‌لاَتیان به‌جێیان هێشت، ئه‌و ڕاستییه‌ی له لای هه‌ر تاكێك به‌رجه‌سته كرد، كه مه‌ترسییه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌و پارته له عێراقی ئاینده‌دا چه‌ند گه‌وره‌یه. به تایبه‌ت بۆ پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك (كورد)، كه ته‌نیا له ڕووی خاكه‌وه (17%) كۆی ڕووبه‌ڕی خاكی عێراق و له ڕووی دانیشتوانیشه‌وه (25%) كۆی دانیشتوانییه‌تی. هه‌ر بۆیه له دیموكراسیترین سیسته‌می سیاسی له عێراقدا كورد ناتوانێت به ده‌سه‌لاَتی سیاسی یان به نیوه‌ی مافه‌كانیشی بگات. ئه‌وه‌ش به‌و پێوه‌ر زانستییه‌ی، كه ئه‌و نیوه زیاتری پێكهاته و خاكی عێراق نه‌بووه و نییه، تا ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت بكات و پێی بگات! به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه، كه له ئه‌زموونی (35) ساڵی ده‌سه‌لاَتیاندا توانیان پێگه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر كوردیش بیه‌وێت هه‌مان سیناریۆی به گه‌یشتن به ده‌سه‌لاَت و قایمكردنی پێگه‌ی خۆی له عێراقدا دووباره بكاته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، چونكه ئه‌وان بۆ بیرێكی عه‌ره‌بی دروستبوون، كه (75%) خاك و (65%) دانیشتوانی عێراقیان پێكهێنا. له‌كاتێكدا كورد ئه‌و پێگه‌یه‌ی له عێراقدا نه‌بووه و نییه.
مێژووی ده‌ركه‌وتنی به‌عس
(به‌عس) له ڕووی چه‌مكه‌وه واتا (ژیانه‌وه)، به‌لاَم ئه‌و ژیانه‌وه‌یه ته‌نیا بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و له نێو ئه‌وانیشدا ته‌نیا ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی وه‌ك (حیزب به‌عس) بیریان ده‌كرده‌وه. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ش به‌و مانایه‌ی، كه جگه له خۆیان باوه‌ڕیان به كه‌سی تر نه‌بێت و جگه له خۆشیان بیر له كه‌سی تر نه‌كه‌نه‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (میشێل عه‌فله‌ق)ی به ڕه‌گه‌ز (عه‌ره‌ب) و به ئایین (مه‌سیحی) و به بیركردنه‌وه (خۆرئاوایی) له (4ی نیسانی1947ز) و له (گازینۆی ڕه‌شید)ی شاری (دیمه‌شق)ی پایته‌ختی ولاَتی (سووریا) له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی هاوڕیی پارتێكی به ناوی (پارتی به‌عسی عه‌ره‌بی) دامه‌زراند ( ). دواتر له (13ی تشرینی دووه‌می1952ز) له‌گه‌ڵ (پارتی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی) به سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌كره‌م حۆرانی)یه‌كیان گرت و به هه‌ردووكیان (پارتی به‌عسی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی)یان دروستكرد( ). لێره‌وه‌ش ئه‌و پارته به گوڕ و پلانێكی نوێووه هاته مه‌یدان و كه‌وته ململانێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر. ئامانج له‌و كاره‌شی گه‌یشتن بوو به (ده‌سه‌لاَت). یه‌كێك له‌و ولاَتانه‌شی ده‌سه‌لاَتی تێدا به‌ده‌سته‌وه گرت (عێراق) بوو.
ئه‌و عێراقه‌ی به‌عس تێدا گه‌یشته ده‌سه‌لاَت
كاتێك به‌عس خۆی به كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ناساند، عێراق وه‌ك ولاَتێك (26) ساڵ بوو دامه‌زرابوو، به‌لاَم تا ئه‌و كاته‌ی وه‌ك هێزێكی سیاسی ده‌ركه‌وت، نه‌ك به ته‌نیا عێراق، به‌ڵكو له سه‌راپای خاكی عه‌ره‌بیدا یه‌ك ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی عه‌ره‌بی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌موویان ژێرده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی بوون. له‌م نێوه‌نده‌شدا (ده‌وڵه‌تی عێراق) له ژێر ده‌سه‌لاَتی ئینتدابی به‌ریتانیا و (ده‌وڵه‌تی سووریا)ش له ژێر ده‌سه‌لاَتی ئینتدابی فه‌ڕه‌نسا بوو. ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی دروستكردنی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ما و پێوه‌رێكی سیاسی ڕاسته‌قینه دروست بوون. كه ده‌وڵه‌تێك سه‌ره‌تا له (دوو) ویلایه‌تی عوسمانی پێكهات و یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كان، كه (به‌سڕه) بوو ته‌نیا یه‌ك سه‌نجقیشی نه‌بوو. هه‌روه‌ها كاتێك به‌ریتانییه‌كان ئه‌و (سێ) ویلایه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان داگیركرد و كردیانه (16) ویلایه‌ت، ته‌نیا (10) ویلایه‌تیان له سنووری (به‌غداد-به‌سڕه)دا بوون، به‌لاَم كاتێك حكومه‌تی كوردستانی باشوور به ڕێبه‌رایه‌تی (شێخ مه‌حموودی نه‌مر) له (24ی ته‌ممووزی1924ز) ڕووخا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیا وای خواست (ویلایه‌تی موسڵ)یش بخه‌نه سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه. ئه‌و كات (شه‌ش) ویلایه‌ته‌كه‌ی تر، كه پێشتر (ویلایه‌تی موسڵ)ی عوسمانی بوو، خرایه سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه. ئه‌وه‌ش كاتێك به پێی (ڕێكه‌وتنامه‌ی لۆزان) له (24ی ته‌ممووزی1923ز) زه‌مینه‌ی ئه‌و پلانه ڕه‌خسا(1)، دواتر كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان له (جنیف)ی ولاَتی سویسرا و له (16ی كانوونی یه‌كه‌می 1924ز) بڕیاریدا ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌توونه‌ته خوار هێڵی (برۆكسل) بخرێته سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ‘‘( ). به‌مه‌ش (ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق) به ته‌واویی دامه‌زرا. هه‌ر لێره‌وه ئه‌و عێراقییه‌ی (پارتی به‌عسی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی) خۆی تێدا گه‌یانده ده‌سه‌لاَت، ولاَتێكی دورستكراو بوو بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت. ئه‌ویش پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا بوو له عێراق و ناوچه‌كه. ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ی، كه زۆری مابوو (عێراق) بكرێته ده‌وڵه‌تێكی كامڵ به هه‌موو پێوه‌ره سیاسییه‌كانی.
مێژووی به‌عس له عێراقدا
یه‌كه‌مین مێژوو بۆ ده‌سه‌لاَتی به‌عس له عێراقدا بۆ (47) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و سه‌رده‌می (عه‌بدولسه‌لام عارف) ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ش كاتێك له به‌ره‌به‌یانی (8ی شوباتی1963ز)دا كوده‌تای له (عه‌بدولكه‌ریم قاسم)ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد و دوای كۆتایی هێنان به ژیان، جڵه‌وی ده‌سه‌لاَتی به ده‌سته‌وه گرت. هه‌ر لێره‌وه‌ش به‌عسییه‌كان ئه‌و كوده‌تایه‌ی (عه‌بدولسه‌لام عارف)یان له (عه‌بدولكه‌ریم قاسم) به (بووكی شۆڕشه‌كان) خسته تۆماری مێژووه‌كانی خۆیانه‌وه.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌سه‌لاَتی به‌عسییه‌كان له عێراق، كه خۆی له (هه‌شت) مانگ دا، بۆ یه‌كه‌مین جار بوو بگه‌نه پایه‌ی ده‌سه‌لاَت و یه‌كه‌مین ئه‌زموونی فه‌ڕه‌مانڕه‌وایه‌تی خۆیان له ولاَتێكی به ناو عه‌ره‌بی تاقی بكه‌نه‌وه. دیاره گه‌رچی ئه‌و ڕووداوه به هیچ پێوه‌رێك له پێوه‌ره‌كانی سیاسه‌ت و مێژوو جگه له (كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی) هیچی دی نه‌بوو، به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌عسییه‌كان وه‌ك زۆر ڕووداوی تری سه‌رده‌مه‌كه‌یان ئه‌و كوده‌تایه‌شیان به (شۆڕش) چه‌واشه كرد.
له یه‌كه‌مین دیداری به‌عسییه‌كان له ده‌سه‌لاَت، سه‌ره‌تا بۆ چه‌واشه‌كردنی ڕای كورد پڕۆژه‌یه‌كی به ناوی (لامه‌ركه‌زی)یان له (9ی ئازاری1963ز) پێشكه‌شی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی له‌و قۆناغه كرد( )، به‌لاَم ئه‌و پرۆژه‌یه جگه له دروستكردنی كه‌لێن و ناكۆكی بۆ نێو ڕێزه‌كانی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی و سه‌ره‌تایه‌كی خوێناوی له شه‌ڕی براكوژی هیچی تری لێ ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو. هه‌ر بۆیه زۆری نه‌خایاند پێناسه و ناسنامه‌ی خۆیان بۆ (كورد) وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی ئه‌و ولاَته به واقیعی نیشاندا. ئه‌وه‌ش له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆیان كێش بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه كه‌وتنه وێزی، تا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له (9ی حوزیرانی1963ز) زۆر دڕندانه كه‌وتنه وێزه‌ی كورد و چه‌ندین كاره‌ساتیان خوڵقاند، له‌وانه كوشتنی (700) كه‌س له كادرانی حیزبی كۆمونیستی عێراق، كه زۆربه‌یان كورد بوون( )، له پاڵ كۆمه‌ڵكوژی (280) هاولاَتی كورد له شاری سلێمانی له لایه‌ن (زه‌عیم سدیق)ی لێپرسراوی سه‌ربازی ناوچه‌كه له‌و شوێنه‌ی دواتر به (حامیه) ناسرا( )، ئه‌مه‌و جگه له ڕاگواستنی ناوچه كوردییه‌كانی (خانقین و كه‌ركوك و شێخان)( ).
بۆ هاوهه‌ڵوێستی له به‌عسییه‌كانی عێراق و ئه‌و كاره‌ی ده‌رحه‌ق به كورده‌كان ده‌كرا، شاندێكی به‌عسی سووری به نهێنی به سه‌رۆكایه‌تی (فه‌ریق لوئه‌ی ئه‌تاسی) و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عسی سووری و (میشیل عه‌فله‌ق)ی ئه‌مینداری گشتی پارتی به‌عسی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی له به‌رواری (4ی حوزه‌یرانی1963ز) و له كاتژمێر (6،30) ئێواره به نهێنی گه‌یشتنه شاری به‌غداد، تا پشتیوانی خۆیان بۆ ده‌سه‌لاَتداری به‌عسییه‌كان له عێراق ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌وه بوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوو لایه‌نی به‌عسی له هه‌ردوو ولاَتی (عێراق و سووریا) بڕیاریاندا، كه باكووری عێراق بكرێته یه‌ك ناوچه‌ی سه‌ربازی و (زه‌عیم ڕوكن سه‌عید فه‌تحی ئه‌لسه‌قڵی) بكرێته فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی. ئه‌و بڕیاره‌ش له به‌رواری (9ی حوزه‌یرانی1963ز) جێبه‌جێكرا. به‌مه‌ش ناوه‌ڕۆكی شۆڤێنی به‌عس به‌رامبه‌ر كورد ده‌ركه‌وت.
هه‌ر له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌یشدا له به‌رواری (10ی حوزه‌یران)ی هه‌مان ساڵ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراق ڕایگه‌یاند، كه شه‌ڕی له دژی كورد ڕاگه‌یاندووه و ماوه‌ی (24) كاتژمێری داناوه بۆ چه‌ك دانانی كورد له عێراقدا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی دواتر (عه‌بدولسه‌لام عارف) و چه‌ند گه‌وره ئه‌فسه‌رێكی عێراقی سه‌ردانی شاره‌كانی (كه‌ركوك و هه‌ولێر)یان كرد، تا سه‌رپه‌رشتی به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن.
له ئاست ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی له‌عسییه‌كان ده‌رحه‌ق به كورد كردیان، سۆز و به‌زه‌یی (كۆماری میللی مه‌نگۆلیا) هاته وه‌لاَم. به‌وه‌ی له (هه‌ژده‌یه‌مین) كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێو ده‌وڵه‌تی، كه له (3ی ته‌مموزی1963ز) له شاری (نیویۆرك)ی سه‌ر به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه چوو، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌عسییه‌كانی عێراقی بۆ له ناوبردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كاولكردنی ناوچه‌كانی تاوانبار كرد و داوای كرد سنورێك بۆ ئه‌و كاره دژه مرۆڤانه‌یه دابنرێت، به‌ڵام به هۆی پشتگیری نه‌كردنی له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، به ناچاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری مه‌نگۆلیا له (25ی ته‌مموز)ی هه‌مان ساڵ پشتگیری كردنه‌كه‌ی گێڕایه‌وه و وازی له داواكه‌ی هێنا( ).
هه‌ر له‌م نێوه‌نده‌شدا (یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت) له (9ی ته‌مموزی1963ز) و له ڕێگای (ئه‌ندریۆ گرۆمیكۆ)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه وولاَته‌كه‌ی یاداشتێكی دایه باڵیۆزخانه‌كانی (سوریا و توركیا و ئێران) له وولاَته‌كه‌ی و ئاگادار كردنه‌وه و داوای لێ‌كردن، كه نابێت یارمه‌تی و پشـتگــیری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌عس له عێراق بكه‌ن. ئه‌و كاره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت له ده‌رئه‌نجام سیاسه‌تێكی شۆڤێنستانه‌ی عه‌ره‌بی (حكومه‌تی سوریا) بوو، كه له ناوچه‌ی بادینانه‌وه هاوكاری سه‌ربازی به‌عسییه‌كانی عێراقیان كرد( ). له یاداشته‌كه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌دا هاتبوو‌ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له باكووری عێراقدا تێپه‌ر ده‌بێت له لایه‌ن حكومه‌تی سۆڤیه‌ته‌وه جێگای قبوڵ نییه و ناتوانێت لێی بێده‌نگ بین، چونكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق له دژی كورده‌كان په‌یڕه‌وی ده‌كات ، ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‘‘( ).
دوای ئه‌وه‌شی (عه‌بدولسه‌لام عارف) له (18ی تشرینی یه‌كه‌می1963ز) جارێكی دی كوده‌تایی له به‌عسییه‌كان كرد و ئه‌وانی له ده‌سه‌لاَت دوورخسته‌وه( )، ئه‌وانی له ده‌سه‌لاَت دانه‌بڕی، چونكه جارێك (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) وه‌ك یه‌كێك له سه‌رانی به‌عس تا به‌رواری (4ی كانوونی دووه‌می1964ز) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و خودی (عه‌بدولسه‌لام عارف) بوو. كاتێكیش له‌و پۆسته دوورخرایه‌وه، كرایه باڵیۆز له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق. ئه‌مه‌و جگه له چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌عسی تر له دامه‌زراوه جیاجیاكانی حكومه‌تدا. هه‌ر بۆیه دوای (پێنج) ساڵه له په‌راوێز خستنیان جارێكی دی به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی توانیان له (17ی ته‌ممووزی1968ز) به‌هۆی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر)ه‌وه به ده‌سه‌لاَت بگه‌نه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی دووه‌مین جاری به‌عسییه‌كان بۆ ده‌سه‌لاَت، هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسی و مه‌رگه‌ساتی نوێ بوون نه‌وه‌ك بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی به درێژایی (35) ساڵی ده‌سه‌لاَتیان و له نێوان سالاَنی (1968-2003ز) سه‌رده‌مانێكیان له ده‌سه‌لاَتی تاكڕه‌وی و سه‌پاندنی یاسای سه‌ربازی به‌سه‌ر عێراقدا به‌ڕێوه برد، تا ئه‌و ئاسته‌ی عێراقیان كرده سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره و هه‌موو توانا مرۆیی و ئابوورییه‌كانی ئه‌و ولاَته‌یان خسته خزمه‌ت پرۆسه سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه. به ڕاده‌یه‌ك دوای (22) ساڵ له ده‌سه‌لاَت و تا ساڵی (1990ز) توانا سه‌ربازییه‌كانی عێراقیان گه‌یانده (1200000) سه‌رباز و ده‌ره‌جه‌دار، كه له (10) فه‌یله‌ق پێكهاتبوو وه به‌سه‌ر (68) تیپدا دابه‌شكرا بوو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
*. (12) تیپی گاردی كۆماری.
*. (60) تیپی زریپۆش.
* (30) تیپی میكانیزمی پیاده.
* (47) تیپی پیاده‌ی خاوه‌یی.
ئه‌مه‌و جگه له (800) ده‌بابه و (1000) پارچه‌ی (A.P.C) و (3850) پارچه چه‌كی قورس و (650) فرۆكه‌ی جه‌نگی و (60) پارچه‌ی گه‌وره كه‌شتی جه‌نگی( ).
ئه‌مه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، كه سه‌رقاڵی به‌هێزكردنی ئه‌و توانا سه‌ربازیانه‌یان بوون، مێژووییه‌كیان له تراجیدیا و مه‌رگه‌سات تۆمار كرد. سه‌ره‌تا ئه‌وان شه‌ڕی كوردیان له ساڵی (1969ز) ده‌ستپێكرده‌وه، كه تا (11ی ئازاری1970ز) و ده‌رچوونی (به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار)ی مێژوویی به‌رده‌وام بوو. دوای ده‌رچوونی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ش، كه ماوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی (چوار) ساڵ بوو، دواجار شه‌ڕیان له دژی كورد ده‌ستپێكرده‌وه. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌و قۆناغه‌دا به به‌یاننامه‌ی (11ی ئازاری1974ز) ڕازی نه‌بوو، چونكه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌نده‌ی به‌عسییه‌كانی عێراقی له‌به‌رچاو گرتبوو وه كوردیان له‌ناو بۆته‌ی عه‌ره‌ب به‌عسدا ده‌توانه‌وه. هه‌ر بۆیه له په‌راوێزی ئه‌و ناڕازییه‌ی كورد و توندڕه‌وی به‌عس به‌رامبه‌ر به كورد و بزووتنه‌وه ڕه‌واكه‌ی دواجار ناچار بوو ڕێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر له (6ی ئازاری1975ز) له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران واژۆ بكات، كه ته‌نیا له‌پێناو پشتكردنی ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشای ئێران له شۆڕشی ئه‌یلول و بزووتنه‌وه ڕه‌واكه‌ی، ئاماده بوو سه‌رچاوه‌ی ئاوی (شه‌تولعه‌ره‌ب) بداته ئه‌و ده‌وڵه‌ته( ). به‌وه‌ش له شۆڕشه چوارده ساڵییه‌كه‌ی ئه‌یلولیان دا.
له‌وانه‌ش سه‌رنج ڕاكێشتر ئه‌و (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر)ی به‌عسییه‌كانی گه‌یانده ده‌سه‌لاَت و (سه‌ددام حوسێن)ی گه‌یانده پایه‌ی جێگری سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به ناو شۆڕشی عێراق، دوای (11) ساڵ خودی (سه‌ددام حوسێن) له (17ی مایسی1979ز) كوده‌تای لێ‌كرد. به‌وه‌ش به‌عسییه‌كان له ماوه‌ی (16) ساڵدا (سێ) كوه‌تایی سه‌رسه‌ختیان ئه‌نجامدا، كه باجی هه‌ر یه‌ك له‌وان عێراقییه‌كان دایان. ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی وه‌فایان بۆ هیچ ئه‌ندام و كه‌س و دۆستێكی خۆیان نه‌بوو!
تاوانه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی به‌عس له‌گه‌ڵ كورد
له ماوه‌ی (35) ساڵی ده‌سه‌لاَتی ئه‌واندا، كۆمه‌ڵێك تاوانی گه‌وره‌یان ده‌رحه‌ق به عێراقییه‌كان به گشتی و كورد به تایبه‌تی ئه‌نجامدا. له ده‌ستپێكی تاوانه‌كانیان جه‌نگێكی هه‌شت ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له نێوان (4ی ئه‌یلولی1980ز) ڕاگه‌یاند، كه تا (8ی ئابی1988ز) به‌رده‌وام بوو. ئه‌مه‌و دوای ئه‌و جه‌نگه له (2ی ئابی1990ز) ولاَتی كوه‌یتشیان داگیر كرد! تا ئه‌وه‌ی له (28ی ئابی1990ز) سه‌رۆك كۆماری عێراق (سه‌ددام حوسێن) له به‌یاننامه و بڕیارێكدا (كوه‌یت)ی به (نۆزده‌یه‌م) پارێزگای عێراق دانا. به‌مه‌ش جیاوازتر له ولاَتی ئێران، گه‌وره‌ترین سووكایه‌تی به ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی هاوسێی خۆی كرد( ).
سه‌رباری ئه‌وانه به‌عسییه‌كان كۆمه‌ڵێك تاوانی گه‌وره‌ی تریان ده‌رحه‌ق به كورد و بزووتنه‌وه ڕه‌واكه‌ی كرد. له ده‌سپێكی ئه‌و تاوانه‌شیان له‌م قۆناغه‌دا به پێی بڕیاری ژماره (666)ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی شۆڕشی پارتی به‌عسی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی له (7ی نایسی1980ز) و له ده‌سپێكی شه‌ڕی (عێراق-ئێران) ئه‌نجامدرا و (5000) كوردی فه‌یلیان ئاواره و ده‌ره‌به‌ده‌ر كرد( ). به دوای ئه‌و كاره‌شیاندا شالاَوێكی دڕندانه‌یان بۆ سه‌ر بارزانییه‌كان ده‌ستی پێكرد، كه تێدا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی (30ی ته‌مموزی1983ز) دوای گه‌مارۆدانی ئۆردوگای (قوشته‌په)ی نزیك شاری (هه‌ولێر) له لایه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی ئاسمانی و زه‌مینی سوپای عێراق، نزیكه‌ی (8000) بارزانی تێدا بوونه قوربانی و سه‌رو سامانیشیان به تالاَن برا( )!
تاوانێكی تری به‌عسییه‌كان كیمیابارانكردنی چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌كی كوردستان بوو، كه سه‌رتۆپكی ئه‌و تاوانه‌ش كیمیابارانكردنی شاری (هه‌ڵه‌بجه) بوو له كاتژمێر (11،25) پێش نیوه‌ڕۆ (8) فرۆكه‌ی جۆری میراجی فه‌ڕه‌نسی سه‌ر به هێزی ئاسمانی سوپای عێراق له ژێر فه‌رمانده‌یی ڕاسته‌وخۆی (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)ی لێپرسراوی كاروباری ناوچه‌ی باكووری پارتی به‌عسی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی له عێراق و ئه‌و شالاَوه، هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیاباران كرد. (سه‌دام حوسێن)ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وسای عێراقیش ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شالاَو و لێدانه‌ی له (به‌غداد)ی پایته‌ختی عێراقه‌وه ده‌كرد. دواتر له كاتژمێر (2،15) دوای نیوه‌ڕۆ (12) فرۆكه‌ی تر گه‌ڕه‌كانی مامۆستایان و پاشایان كیمیابارانكرد. به دوایدا و له كاتژمێر (3،30) عه‌سر واته ته‌نیا (1) كاتژمێر و (15) خوله‌ك دوای كیمیاربارانی ئه‌و (دوو) گه‌ڕه‌كه، (4) فرۆكه‌ی تر، گه‌ڕه‌كی (عه‌نه‌ب) و سه‌ره ڕێگای (عه‌نه‌ب-خورماڵ)یان كیمیاباران كرد. ئه‌و (سێ) شالاَوه‌ش وای له دانیشتوانی ئه‌و شاره كرد بۆ ده‌ربازبوون له مه‌رگی ئه‌و هێرشانه، ڕێگای (عه‌نه‌ب) بگرنه به‌ر و به‌ره‌و شارۆچكه‌ی خوڕماڵ و له‌وێوه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌ختی هه‌ورامان یان لاپاڵه‌كانی چیای سورێن بڕۆن، به‌لاَم وه‌ك ئه‌وه‌ی سیخوڕ و چاودێرانی ڕژێمی به‌عس به دوای دانیشتوانی لێقه‌وماوه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌وه بووبن، كاتژمێر (4،03) عه‌سر پێ ده‌شتی ده‌وروبه‌ری ئه‌و سه‌ر ڕێگایه‌یان كیمیابارانكرد. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سیان لێ به‌جێ نه‌مێنێت و دوای ئه‌وان كه‌سێك باس له‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه نه‌كات. له‌وێشدا گه‌وره‌ترین كاره‌سات قه‌وما و زۆرترین قوربانی درا. به دوای ئه‌و شالاَوانه‌شدا بۆ جاری پێنجه‌م (8) فرۆكه‌ی تری هه‌مان جۆر له كاتژمێر (6،30)ی ئێواره هه‌مان ڕێگای و ڕێگای دووه‌می كۆچ ڕه‌وی ئاواره‌كانی شاریان له‌گه‌ڵ ڕێگای نێوانی (هه‌ڵه‌بجه-عه‌بابه‌یلێ) كیمیارباران كرد. ئامانجیش له‌م شالاَوه‌یاندا ئه‌وه بوو، تا له‌و سه‌ر له ئێواره دره‌نگه‌دا، ڕێگای ده‌ربازبوون له خه‌ڵكی ئاواره و لێقه‌ماوی ئه‌و شاره بگرێت و زۆرترینیان به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ئه‌و چه‌كه، له ئاواره‌یی و بێ په‌نایدا گیان له‌ده‌ست بده‌ن( ).به پێی ده‌قی یه‌كێك له‌و بروسكانه‌ی له شه‌وی (16-17ی ئازاری 1988ز)ه‌وه له لایه‌ن (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)ه‌وه بۆ (سه‌دام حوسێن)ی سه‌رۆك كۆماری نێردراوه هاتووه به پشوو درێژی پایه‌دارتان و دانایی و حیكمه‌تی به‌ڕێزتانه‌وه تۆوی غه‌در و خیانه‌تمان ته‌فروتوونا كرد. ته‌نانه‌ت نه‌مان هێشت بگه‌نه لای ئاغاكانیان له‌و دیو سنوور‘‘( ). له‌و ده‌قه‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه پلانه دوژمناكارییه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس له شه‌ودا ئامانجی خۆی پێكاوه و ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو هاتۆته دی. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه‌ش (ڕیاز ئیبراهیم) وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕینی له‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری (هه‌ڵه‌بجه) له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له (17ی ته‌ممووزی1988ز) به ده‌ستی (سه‌ددام حوسێن) كوژرا( ).
پرۆسه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفالیش، كه به (8) قۆناغ و له نێوان ڕۆژ و مانگه‌كانی (17ی شوبات بۆ6ی ئه‌یلولی1988ز) ئه‌نجام درا و تێدا زیاتر له (182000) ڕۆڵه‌ی بێتاوانی كوردی تێدا كرایه قوربانی( )! ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پشتیوان و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان ناسرا بوون، بۆیه كرانه قوربانی، تا له هێزه‌كانی پشتیان بدرێت، به‌لاَم له‌كاتێكدا له‌وان درا هیچ له ووره‌ی كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه ڕه‌واكه‌ی و هێزی پێشمه‌رگه كه‌می نه‌كرد، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ناوه‌ڕۆكه قێزه‌ونه‌كه‌ی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێن بۆ جیهان به گشتی و كورد به تایبه‌تی به واقیعی ده‌ركه‌وت. ئه‌مه‌و جگه له خاپووركردنی نزیكه‌ی (4500) گوند و چه‌ند شارۆچكه له‌وانه (پێنجوێن، چوارتا، هه‌ڵه‌بجه، قه‌لاَدزێ) ( ).
تراجیدیاكانی به‌عس
سه‌رباری ئه‌و تاوانانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا، به‌عسییه‌كان كۆمه‌ڵێك كاری سه‌یر و سه‌رنج ڕاكێشیان ئه‌نجامدا، له‌وانه، یانه‌ی (العلویه)یان كرده شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كوڕه وه‌زیر و گه‌وره به‌رپرسه‌كانی ڕژێمی به‌عس و حكومه‌تی عێراق، كه كرێی به‌شداربوونی مانگانه له‌و یانه‌یش له ساڵی (1982ز)دا (3000) دۆلار بوو. له‌كاتێكدا (1) دۆلاری ئه‌مریكی له‌و ساڵه‌دا (350) فلس بوو، كه كرێ ئه‌و به‌شداربوونه به دینارب عێراقی ده‌یكرده (1050) دینار له‌و ساڵه‌دا!
له لایه‌كی دیكه‌وه (سه‌ددام حوسێن)ی ئه‌مینداری پارتی به‌عس له عێراق هاوشێوه‌یه‌كی بۆ خۆی دروستكرد، تا له ده‌ستی تیرۆر ده‌ربازی بكات. ئه‌وه بوو كه‌سێكی به ناوی (فه‌واز ئه‌لعومه‌ری) دۆزییه‌وه و كردی به هاوشێوه‌ی خۆی، تا ئه‌ویش دواجار له ساڵی (1984ز) له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی (دوجێل) و به ده‌ستی شانه‌یه‌كی (حیزبی ده‌عوه) كوژرا. له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌شدا به فرمانی خودی (سه‌ددام) ئه‌و شارۆچكه‌یه به دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختكرا! ئه‌مه‌و (عوده‌ی كوڕی سه‌ددام حوسێن)یش هاوشێوه‌یه‌كی خۆی له كوردێكی شاری (به‌غداد) به ناوی (له‌تیف یه‌حیا له‌تیف) دۆزیه‌وه، كه له نێوان (23ی ئه‌یلولی1983ز) تا به‌هاری (1991ز) ڕۆڵی (عوده‌ی) له چه‌ندین ڕێ و ڕه‌سم و كۆبونه‌وه و كۆنفرانسدا بینی. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و كوڕه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مینداری گشتی پارتی به‌عس له عێراق خه‌ریكی كاری بازرگانی و ڕابواردن بوو. هه‌ر بۆیه له په‌راوێزی ئه‌و كاره‌یدا تا (10ی ئه‌یلولی1990ز) ده‌رامه‌تی گه‌یشته (145ملیۆن) دۆلاری ئه‌مریكی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه و له ژێر ده‌سه‌لاَتی وه‌ها ڕژێمێكدا (حوسێن كامیل)ی زاوای (سه‌ددام حوسێن) له ساڵی (1987ز) كاتێك وه‌زیری پیشه‌سازی و پیشه‌سازی عێراقی بوو له به‌رامبه‌ر كڕینی (120) موشه‌كی جۆری (سكۆت)، نزیكه‌ی (6000ملیۆن) دۆلاری دزی.
له دوا په‌یڤدا ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێین، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه ته‌نیا سه‌رپۆتێكی تاوانه دیاره‌كانی پارتێكی وه‌ك به‌عس و به‌عسییه‌كان بووبێت له عێراقدا، ده‌بێت چ خێرێك له پارتێكی ئاوا شۆڤێنی و ئه‌ندام و كادیره‌كانی له عێراقی ئاینده‌دا ببنرێت؟ یان ده‌بێت به جارێكی دی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌لاَت، مێژووییه‌كی (35) ساڵه‌ی ئاینده‌ی تر دووباره بكرێته‌وه؟ كه ئه‌وه‌ش تاوانێكه و هیچ مرۆڤێكی ئازایخواز له ئاستیدا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست نابێت.