ئەبوبەكر هەڵەدنی:مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كێشەی سەرەكیە و ئەو كێشانەی تر كە هەن شتی لاوەكین
10/09/2015 نوسەر: bzavpress

ئەبوبەكر هەڵەدنی:مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كێشەی سەرەكیە و ئەو كێشانەی تر كە هەن شتی لاوەكین


ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكان دەڵێت"ئەولەویەت لای پارتی مانەوەی بارزانیـیە لە پۆستەكەیدا لەبەرامبەردا ئەولەویەتیش لای ئێمە گۆڕینی سیستمی حكومڕانیە.
 هەڵەدنی لە میانی وتووێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا دەڵێت"خاڵی سەرەكی لەبەرەو پێشچوونی دانوستانەكان و سەرەتای چارەسەكردنی كێشەكان بریتیە لەوەی پارتی جگە لە كاک مەسعود بارزانی كاندیدێكی تر پێشكەش بكەن بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم ، چونكە مانەوەی كاک مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كێشەی سەرەكیە و ئەو كێشانەی تر كە هەن شتی لاوەكین"

هەڵەدنی ڕوونی دەكاتەوە"هۆكاری ناڕازیبوونی ئێمە بە مانەوەی كاک مەسعود بریتیە لە چەسپاندنی سەروەری یاسا، چونكە هەردوو یاساكەی كە هەیە لە كوردستان ڕێگە نادات بە خۆ كاندیدكردنەوەی بارزانی، خۆ ئەگەر ئەم بابەتە(مانەوەی بارزانی) قابیلی گفتوگۆبێت ئەوا لەبەرامبەر پاكێجی دەستور و دیـپـلۆماسیەتی كورد و مەلەفی نەوت و حكومەتی خۆجێی لە هەولێر و دهۆک."
هەروەها دەڵێت"ئەگەر پارتی ڕازی بووایە بە پێشكەشكردنی كاندیدێكی تر ئەوا ئەم كێشانە ڕوینەدەدا."