10/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگه‌ریی له ئیسلامدا
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه
دادمه‌ندو دادپه‌روه‌ری سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تێكی تری دڵ ساغانه، واته: ناسینه‌وه‌ی دڵه‌كان له باری ساغیی و بێخه‌وش و بێگه‌ردیانه‌وه له بوونی دادپه‌روه‌ری و دادگه‌رییانه‌وه مسۆگه‌رو ئاشكرا ده‌بێت.. دیاره كه سیفه‌تی داد‌و دادپه‌روه‌ریش سیفه‌تێكه چ لای خوا چ لای پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م به‌رده‌وام فه‌رمانی پێكراوه و مه‌یلی پێدراوه، بۆیه هه‌میشه بۆته سیفه‌ت و ناونیشانی پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان، چونكه هه‌موو بوونه‌وه‌ر له سه‌ر بنه‌مای دادگه‌ری و دادمه‌ندییه‌وه هه‌ڵبه‌ستراوه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ (الرحمن: 7) واته: ئاسمانی به‌رزركرده‌وه و ته‌رازووی دامه‌زراند.
بۆیه وشه‌ی (العدل) سیفه‌تێكه له سیفه‌ته‌كانی خوا (سبحانه وتعالی). هه‌روه‌ك ده‌بینین ئیسلامیش هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كردۆته‌وه، وه ئه‌وانه‌یش كه له ژیان و كاری ڕۆژانه‌یاندا ئه‌م سیفه‌ته به‌رزه‌ی ئیسلام له خۆیاندا به‌رجه‌سته‌و به‌رقه‌رار ده‌كه‌ن، ئه‌وا جێگه‌و پێگه‌یان لای په‌روه‌ردگار هه‌میشه به‌رزه.
ده‌با بزانین چۆن؟
وشه‌ی (العدل) كه به كوردییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن: دادپه‌روه‌ریی، یا دادگه‌ریی، یا دادمه‌ندیی. بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی بریتییه له ئینساف. هه‌روه‌ك خاوه‌نی كتێبی (المحيط) ده‌ڵێت: عه‌دل بریتییه له شتێك كه وه‌ك یه‌ك بێت، یاخود هیچ شتێك وه‌ك ئیستیقامه‌كه‌ی نه‌بێت، وه بریتییه له شتێك كه دژی سته‌م بێت. هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبی: (محيط المحيط) ده‌ڵێت: بریتییه له شتێك كه دژی سته‌م بێت، هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبی (تاج العروس) ده‌ڵێت: بریتییه له كارێكی مامناوه‌ندی كه ده‌كه‌وێته نێوان زۆربڕی و كورتبڕیه‌وه (الإفراط والتفريط).
دادگه‌ریی له قوڕئان‌دا:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
* إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْأِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى (النحل: 90). واته: خوا به عه‌داله‌ت و چاكه و به‌خشین به خزم و كه‌س و كار، فه‌رمان ده‌دا.
* وَإِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ (النساء: 58) . واته: هه‌رگایه‌كیش به كاری مه‌ردم ڕاده‌گه‌ن، بێلاگری و به دادگه‌ری پێڕابگه‌ن.
* وَمَنْ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَهُوَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (النحل: 76). واته: ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌رمان بۆ دادگه‌ری ده‌داو خۆیشی له سه‌ر ڕاسته‌ڕێیه،(چۆن چوون یه‌كن؟).
* فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (الحجرات: 9). واته: جا گه‌ر لایه‌نه سه‌ركه‌شه‌كه بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه ئێوه ناوبژیوانێكی دادگه‌رانه له نێوانیاندا بكه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن ، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت كه دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
* يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَدَايَنْتُمْ بِدَيْنٍ إِلَى أَجَلٍ مُسَمّىً فَاكْتُبُوهُ وَلْيَكْتُبْ بَيْنَكُمْ كَاتِبٌ بِالْعَدْلِ (البقرة: 282). واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران! هه‌رگا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، قه‌رزێ ده‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، بینووسن و با نووسه‌ری دادگه‌ر بۆتان بنووسێت.
دادگه‌ری له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
* (إنَّ المُقسِطينَ عِنْدَ اللَّهِ عَلى مَنابِرَ مِنْ نورٍ، الَّذِينَ يعْدِلُونَ في حُكْمِهِمْ وأَهليهِمْ وما وُلُّوا) (رواهُ مسلم عن عبد اللَّهِ بنِ عمرو بن العاص رضي اللَّهُ عنهما) . واته: بێگومان دادگه‌ران لای خوا له سه‌ر دوانگه‌یه‌كی ڕووناكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وانه‌ی دادگه‌رن له حوكمیاندا له گه‌ڵ ماڵ و منداڵیاندا له هه‌ر كارێك كه سه‌ر په‌رشتی ده‌كه‌ن.
* (سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ اللَّه في ظِلِّهِ يومَ لا ظِلَّ إلاَّ ظِلُّهُ ...إمَامٌ عادِلٌ..) (متفقٌ عليه عن أبي هريرة رضي اللَّه عنه). واته: حه‌فت كه‌س خوا ده‌یانخاته ژێر سێبه‌ری خۆیه‌وه، له ڕۆژێكدا كه جگه له‌و سێبه‌ره سێبه‌ری تر نییه، (یه‌كێك له وانه بریتییه له) پێشه‌وایه‌كی دادگه‌ر.
جۆره‌كانی دادگه‌ریی:
دادگه‌ریی زۆر جۆری هه‌یه: له‌وانه: