19/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆكی فراكسێۆنی كۆمه‌ڵ بێ هیوایه
ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسێۆنی كۆمه‌ڵ بێ هیوای خۆی له‌مه‌ڕ دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوور نیشاندا
له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ بزاڤ ئارام قادر سه‌رۆكی فراكسێۆنی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند ( به‌هۆی بۆچوونی جیاواز‌و نه‌بوونی كۆده‌نگی له‌سه‌رپرسی ده‌ستوورو
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مان یاخوود حیزبه سیاسیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه ،ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌نامه‌كه‌ی بارزانی ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه)
وه‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵ له‌دانیشته‌كانی ئه‌مڕۆدا؟ ووتی ئه‌وه بڕیاڕی حیزبه و په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نییه
وه‌له‌كۆتای لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به‌م شێوازه میكانیزمه ناگه‌ینه هیچ ئه‌مجامێك.