24/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 6 ->> :
كه‌لتور یان به‌شه پێكهێنه‌ره‌كانی مێژوو یان شوێنه‌وار یان به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگی و فیكریه ده‌ست نوسه‌كان لای گه‌لان زۆر جێی بایه‌خن و ئه‌گه‌ر ئێستاش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و واقیعه مێژوویه‌ش بیر بكه‌نه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا هه‌ن كه ئه‌و شتانه بپارێزن، گه‌لانی ئه‌وروپاش هه‌روان و له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نده ئه‌م ره‌فتارانه به ئاسانی ده‌بینرێت و ته‌لاری كه‌نیسه گه‌وره كۆنه‌كان وكۆشكی پاشا‌و بنه‌ماڵه‌ی پاشا‌كان كه به ده‌یان و سه‌دان ده‌بن و ئاشی گه‌نم و جۆ نمونهیهگهلێكی ئه‌م دیارده‌یه‌ن، ئه‌وان ئاینیان له واقیعی ده‌وڵه‌ت و كۆی كاری كۆمه‌ڵگه دوور خستووه‌ته‌وه به‌ڵام كانگه و وێنه‌ی ئه‌و كهلتورهیان پاراستووه،(قهباغهكهیان پاراستووه). به‌ڵام ئێمه بروامان به ئیسلام و مێژوو و شارستانی خۆمان و گه‌له‌كه‌مان ماوه‌و پاپه‌ندین پێیه‌وه وه‌لێ به‌خه‌می پاراستنی ئه‌و مێژوو كه‌لتورو وێنه بێ وێنه‌یانه‌ی خۆمان نین له بواره‌كانی شوێنه‌واره‌كانی وه‌كو ئاشی ئاو‌و گرده پر گه‌نجینه‌كان و مناره‌و مزگه‌وته كۆنه‌كان و زانسته به‌رزه‌كان و هتد ... به كوردیه‌كه‌ی ئه‌و سه‌لیقه‌مان هێشتا دێ‌دا چه‌كه‌ره‌ی نه‌كردووه !! چی بكه‌ین ؟؟.
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 7 ->> :
به‌دیل هه‌یه و دهشدهبێت به‌ڵام رێگه بده سهربهرزكاتهوه، مرۆڤی ئه‌م وڵاته ده‌ناسم 22 ساڵه ده‌ڵێت و ده‌یڵێته‌وه كه به‌دیل نیه ، جا بۆ پاسه‌وانی بێت یان پاشایی!، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی و سێبه‌ره‌كانی نه‌بوونایه به له‌مپه‌ر به‌دیل كهمكهم لهكهلهوه خۆی نیشان ده‌دا و فێر ده‌بوون، له ئه‌وروپا هاندان و هاوكاری له‌سه‌ر شته ( قۆڕهكان)یش هه‌یه چ جای شته (قۆزه‌كان) !!، من هه‌ندێك كات له (سی ڤی) به گومانم ببێته قیاسی ته‌نها بۆ پێدانی پله‌ی ئیداری یان قیادی،چونكه هه‌ندێك وه‌خت زیاتر له چیرۆكێكی تولانی بێ تام ده‌چێت و كه‌سه‌یری واقیعی ئه‌و كه‌سه ده‌كه‌یت ئه‌وه نیه كه ئه‌و هه‌موو مه‌دح و شیعره‌ی به‌سه‌ر خۆیدا خوێندووه‌ته‌وه ، برواشم وایه خه‌ڵكی حازر به‌ده‌ست بۆ پله و پایه‌یه‌كی ئیداری یان سه‌ركرده‌یی به هه‌موو مه‌رجه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بێ زیادو كه‌م به ده‌ست نایه‌ت، ئێمه ده‌بێت زیاتر له ئیختیارێك هه‌بێت و كامیان مه‌رجی زیاتری مه‌یدانی و نه‌زه‌ری هه‌یه بخرێته سه‌ركار و وورده وورده فێر بكرێت و فێر ببێت نه‌ك بته‌وێت له‌سه‌داسه‌دی مه‌رجه‌كان یان (مهوصوفی بێ صیفات) قبوڵ بكه‌یت و ئه‌وانیتر بۆ چاڵه‌كه‌ی ئاوایی و دۆڵی بێ مه‌حكه‌مه بنێرێت و مهحكومیكهیت به ئیعدامی مه‌عنه‌وی!! . له ئه‌وروپا هاندان هه‌یه ، هاوكاری هه‌یه، هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، به‌ڵام لای ئێمه حه‌سودی رێگه نادات تواناكان جهمكهین و گه‌وهه‌ره وونبوه‌كان بدۆزینه‌وه، هه‌ماهه‌نگیش به شه‌رت و شرووتی بێ رێزانهیه، هاوكاریش حه‌وت ده‌رمانه‌یه !!! ده‌بێت ئه‌و بارودۆخه چاك بكه‌ین به‌ڵام به هه‌موومانه‌وه ئه‌گه‌ر رێگه‌شمان گه‌لێك دوور‌و زۆرێك گرانیش بێت .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 8 ->> :
ناچاری ده‌بێت بیر بكه‌یته‌وه ، ده‌بێت پرسیار بكه‌یت، ده‌بێت به دوای زیاتر له وه‌ڵامێكدا بگه‌ڕێیت، تێربوون به وه‌ڵام و ئینته‌لا به پرسیار‌و سنوردار كردنی بیركردنه‌وه نیه، لای كه‌می ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو نوخبه ئه‌وروپیه‌كاندا زه‌ق و به‌رچاوه، (كێشه له بێ سنوری بیركردنه‌وه‌دا نیه ئه‌گه‌ر داماننا كێشه‌یه‌كی تێدا بێت، به‌ڵكو كێشه له به‌رهه‌می ئه‌و بیركردنهودایه كه ئایا چیه ؟، وێرانی هێناوه یان ئاوه‌دانی؟ ).
ئه‌وه‌ی بیری كۆڵه یان ده‌یه‌وێت كۆڵ و كول بێت ئه‌وه له كه‌مئه‌ندام و خه‌ڵوه‌تگای پیری ده‌بێت قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك داوا بكات، ئه‌گه‌ر پرسیاریش ناكه‌یت پرسیارت لێ ده‌كه‌ن، وه‌ڵامت گه‌ر پێ نه‌بوو فێره وه‌ڵامت ده‌كه‌ن، حه‌زو خولیای بیركردنه‌وه‌ت نیه بۆتی قه‌رز ده‌كه‌ن و ده‌ده‌نێ هه‌تا له داره‌داره‌ی عه‌قڵی ده‌بیته‌وه، تۆ مرۆڤی پێویسته به‌رده‌وام بیت و شوێنێكت هه‌بێت و به‌رهه‌مێكت هه‌بێت ، به‌رده‌وامی و شوێن و به‌رهه‌میش نیه و نابێت به بێ بیركردنه‌وه و ئالوده بوون به خه‌یاڵ و خه‌وێك و خه‌مێكه‌وه . ئه‌مما لای خۆمان پرسیارت لێ ناكه‌ن ئه‌گه‌ر پرسیاریشت كرد ده‌ڵێن فرهرهسه، وه‌ڵامیشت بده‌نه‌وه هه‌مووی له په‌نجا لاوه قوپاوه ، بیریش بكه‌یته‌وه ده‌ڵێن قورس و ئاڵۆزی كردووه و زۆر لێكی ده‌داته‌وه (خوا بكات شێت نه‌بێت)!!، نه ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س بیربكاته‌وه‌و په‌یام و پرۆژه‌ی شه‌خسیان هه‌بێت و خزمه‌ت بكات به هه‌موومان نه ئه‌وه‌شه نه‌وه‌یه‌ك بخه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه دونیای بیركردنه‌وه هه‌تا له جیاتی گشتمان بمانبه‌ن بۆ لێواری ئارامی و ئاوه‌دانی و ئاماده‌یی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، لێیان كردووین به نیوه‌شه‌و كه‌له‌ی سه‌رمان له‌به‌رده‌م لوله‌ی تاپری گرفتهكاندایه !! ، به‌ڵام هێشتا ته‌سلیم حه‌رامێكی گه‌وره‌یه جگه له حهیاچوونهكه ! .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 9 ->> :
ئه‌مرۆ پرسیارم له (پرۆڤ مایكڵ) كرد كه : هه‌ندێك كه‌س گه‌وره بیرده‌كه‌نه‌وه و فراوان ده‌روانن، به‌ڵام هه‌ندێك پێشیارو و پرۆژه دێنه به‌رده‌ستیان زۆر ساده‌ن و زۆریش لابه‌لایی و ناپێویستن ،چی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئیحراج بوونه ده‌رچێت و به وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه توشی هه‌ڵه نه‌بێت یان به ره‌فزكردنی ره‌خنه‌ی نه‌یه‌ته‌سه‌ر ؟!. ئه‌ویش ووتی :
پێویسته ئه‌و كه‌سه واز له روئیهو ئامانجی خۆی نه‌هێنێت و له رۆشتنی به‌رده‌وام بێت به‌ره‌و خاڵ و ماڵی ئامانج، ئه‌نجا ئه‌و رێ لابهلاییانه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بیگرێته‌به‌ر نزیكی بكاته‌وه له ئامانجه‌كه‌ی !، كه‌واته با ئه‌و سوود وه‌رگرێت لێیان، ئه‌گه‌ر گرفت و بێ سوود بوو خۆتی لێ لاده با تێپهركات و به پێچ و هه‌نگاوێكی زیكزاكی برۆره‌وه سه‌ر رێگه‌كه‌ی خۆت ئه‌وه‌ی ده‌تبات به‌ره‌و هیوا و هه‌ده‌ف!. خۆ ئه‌گه‌ر چارت نه‌كردوو تۆی برد بۆ دواوه ئه‌وه ئه‌و كاته پرسیار له خۆت بكه ئایا روئیهو پرۆژه‌كه‌ت له گه‌ڵ رێگه یان رێگه‌كانی گه‌یشتن روونه یان لێڵ و تاریكه‌و تۆی خستووه‌ته چاڵه‌وه ؟، فیعله‌ن ئێمه له ههدهفدا عمومیات بهكاردێنین و نه‌مانتوانیوه بیكه‌ینه ره‌قه‌م ، ئه‌وه‌ش وایكردووه رێگه‌ی به ئاوات گه‌یشتن هه‌زار ههورازو هه‌ڵدێری تێدایه و نازانین كامه‌یه رێگه‌ی ئه‌سڵی و كامه‌یه رێگا نا ئه‌سڵیه‌كان واته : (سبیل و سبل ) , هێشتا له كوێمانه ده‌توانین ده‌ست پێبكه‌ین و گه‌وره‌ش بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵام بیروبیرۆكهی لابه‌لایی كۆتایی نایه‌ت و گوناحیشه له پهلهپۆمان بخات .. خوایه خۆت ئاگاداری حاڵمانی ...! .
<< ئێمه‌و ئه‌وروپیه‌كان - 10 ->> :
بۆ گۆرانكاری كامیان له پێشتره ئایا مرۆڤه‌كان یان سیستم و هه‌یكه‌لی ئیداری و رێنماییه قۆڵبهسهكان؟!، لای ئێمه زۆرتر سكاڵای خواری و خراپی سیستم ده‌كرێت و فوغانیان له ده‌ست شێوه‌ی كار‌و نه‌خشه‌ی جێ به جێكردن و خشته‌ی كات و به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه هه‌موویان رژێمێك پێكه‌وه‌ی فلیقاندوون !، ئیتر مرۆڤه ئیشكه‌ره‌كان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و ( مه‌زبه‌حه )ئیداریه. ... ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته قبوڵه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه رێبكه‌ین كه به‌ڵێ كه سیسمێك هه‌یه ئه‌گه‌ر شه‌ل و كه‌ڕیش بێت، واش ته‌فسیر ده‌كرێت ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه ببێته كائینێكی ساغله‌م و سه‌لامه‌ت ئیتر مرۆڤه‌كان ئۆخه‌ی ده‌كه‌ن و سیستمیش هه‌ندێك چاوو گوێی ده‌كرێته‌وه !! .
به‌ڵام لێره (ئه‌وروپا)له مرۆڤه‌كانه‌وه خه‌می چاككردن ده‌ست پێده‌كات و سیستم به دوایدا دێت و به شیفای ده‌روونی و فیكری و ئیداری مرۆڤه‌كان سیستم بۆ خۆی ئاسان ده‌بێت نه‌ك هه‌ر له ئاماده‌كردنیدا به‌ڵكو له جێ به جێكردنیشدا.
بۆ ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سهرهتامانهو تازه‌ش توشی واقیعی حكومهتداریش بووین ده‌بێت به هاوته‌ریبی مرۆڤ و سیستم پێكه‌وه گۆرانی ریشه‌یی یان سه‌ره‌تایی ده‌ست پێ بكات، نابێت قۆناغێك هه‌بێت بۆ مرۆڤه‌كان و قۆناغێكیش هه‌بێت بۆ چاككردنی سیستم ... به‌ڵام گرنگتر له‌هه‌ردووكیان ئه‌وه‌یه كه دێوه ئیداری و درنجه حكومه‌تیه‌كان داوای یارمه‌تی فیعلی ده‌كه‌ن و ده‌یه‌ڵن پێی بگه‌ین ....؟! به‌ڵكو ... خوا بكات ... !