"سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی (11/9/2001) له نیۆرك، فڕۆكه‌یه‌ك لای باكوره‌وه خۆی ئه‌كێشێت بینای بورجی بازرگانی جیهانی دا، دوای چه‌ند خوله‌كێك فڕۆكه‌یه‌كی تر له‌به‌شی باشوری هه‌مان بورج ئه‌دات ،ئینجا فڕۆكه‌ی سێهه‌م خۆی ئه‌كێشێت به بینای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پینتاگۆن) دا،فڕۆكه‌ی چواره‌میش به‌رله‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت،تێك ئه‌شكێنرێت . له‌ئه‌نجامدا (2973) كه‌س گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و،(24) كه‌سیش دیارنامێنێت، هه‌زاران كه‌سیش بریندار ئه‌بێت " ئه‌مه كۆی ڕووداوه‌كه‌یه،كه بیرمه‌ندی ئه‌مریكی " نعۆم چۆمسكی" له ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی دا پێی ده‌ڵێت " 11ی سێپته‌مبه‌ر... تیرۆر دژی تیرۆر".. ئێمه له‌م باسه‌ماندا، خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی و، ڕیشه‌و لێكه‌وته ئابورییه‌كانی (11ی سێپته‌مبه‌ر) ئه‌كه‌ین .
ئه‌گه‌ر هێلێكی مێژوویی بۆ جیهانگیریی (عـولـمـه-Mondialisation) دیاری بكه‌ین،ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده، كه پیشه‌سازیی له‌خۆرئاوا ده‌قی گرت، شۆڕشی گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ریهه‌ڵدا. ئینجا له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه ی (جۆرج مارشاڵ) دا ئه‌مریكا (13) ملیاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دوای دووجه‌نگه جیهانیه‌كه ته‌رخان كرد، مارشاڵ بوو به‌ناوێك بۆ جیهانگیریی له‌ڕووی ئابورییه‌وه .دوایی تۆڕی ئینته‌رنێت (World,Wide,web) (www) زامنكرا..هه‌لومه‌رجی سیاسیش وابو كه: جه‌نگی سارد كۆتایی پێهات،دیواری به‌رلین ڕووخا. ئیتر لێره‌وه به به‌راورد به پێش جه‌نگی سارد،جیۆپۆڵه‌تیك و پێگه‌ی جوگرافی ئه‌و گرنگیه‌ی نه‌ما، له‌جیاتی ئه‌وه چه‌مكی (بازاڕ) ڕۆڵه‌كه ئه‌بینێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌ره‌نجام: داموده‌ستگه‌كان ،بازاڕه‌كان ،زانكۆكان، ڕاگه‌یاندنه‌كان، هه‌مووی به‌سترا به‌مانگی دهستكردو ئینته‌رنێته‌وه .
پرسیار كه‌وته سه‌ر چه‌مكی (ده‌وڵه‌ت) و (ئه‌ركه‌كه‌ی)،له‌وساوه له‌به‌رگی ئامرازه‌كانی جیهانگیریی و پۆست مۆدێرنیتیهدا،سێ جۆر چه‌ته مرۆڤایه‌تیان هه‌راسان كردووه (چه‌ته‌كانی ده‌ریا،چه‌ته ئه‌لیكترۆنییه‌كان،چه‌ته ئابورییه‌كان) ..به‌جۆرێك ئه‌و گورزانه‌ی له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه بهردهوڵهتان ئه‌كه‌وێت،ترسناكتره له‌و گورزانه‌ی له ڕێگه‌ی ده‌یان مووشه‌كه‌وه به‌ریان بكه‌وێت،مه‌سه‌له‌ن : هه‌رخودی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ساڵی (1995) ڕووبه‌ڕووی (250000) هه‌زار هێرشی ئه‌لیكترونی بۆته‌وه..له (2011) دا (24000) هه‌زار مه‌له‌ف ی (پنتاگۆن) یان به‌م ڕێگه‌یه دزیوه..ئاخۆ كاریگه‌ریی ئه‌م ئیختراقكردنه بۆ ولاَتانی دواكه‌وتوو به‌كاربه‌ر چه‌ند بێت؟!..هه‌رچی چه‌ته ئابورییهكانیشه،له‌وه ترسناكتر،كه له‌دوای دووه‌م جه‌نگی جیهانییه‌وه، وا (70) ساڵه به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ئیش له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی هه‌موو مرۆڤێكی گۆی زه‌وی ئه‌كه‌ن .هۆكاری كوشتن و له‌برسا مردنی زیاد له (900) ملیۆن مرۆڤن،له‌گۆی زه‌ویدا .
یه‌كه‌م: چه‌ته‌كانی ئابوریی نێو-ده‌وڵه‌تی (Piracy of International Economy)
چه‌ته‌كانی ئابوریی (قراصنه الاقتصاد) یان كۆربۆكراتیه‌كان- Corporatocracy) كه‌سانێكی شاره‌زاو پڕۆفیشناڵن،كه پاره‌و داهاتێكی به‌رزیان هه‌یه،كاریان ئه‌وه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا ملیاره‌ها دۆلار به فێڵ و غه‌شكردن بكێشنه‌وه،به‌توندی ئه‌م نوخبه‌یه گرێدراون به بانكی ده‌ولی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و،ده‌سته‌ی هاوكاری ئه‌مریكی و ده‌ستگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تره‌وه، هاوشێوه‌ی خێزانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌كانی سامانه سروشتییه‌كان له گۆی زه‌وییدا،بۆ گه‌یشتن به‌مه‌ش : ڕاپۆرتی دارایی دروست ئه‌كه‌ن،ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی ولاَتانی دیكه‌دا ئه‌كه‌ن،ڕه‌شوه، هه‌ڕه‌شه‌كردن، مه‌سه‌له‌ی ئاره‌زووبازی و جنسی...تاد.به‌كارئه‌هێنن..به‌هاوكاری موخابه‌راتی به‌ریتانی و ئه‌مریكی له‌هه‌موو كووچه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه پیاوی خۆیان دروستكردووه..
كۆربۆكراتیه‌كان،نوخبه‌یه‌كی ڕێویی ئاسان، موخابه‌راتی مه‌ركه‌زیی ئه‌مریكی (CIA) پشتیان پێده‌به‌ستێت ، به‌شێوازی ئیمپراتۆریه‌ته كۆنه‌كان بهلاَم له ژێر ناو‌و به‌رگی تازه‌و،سه‌رده‌می جیهانگیرییدا، كڕۆكی كاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه،ولاَتانی خاوه‌ن سامانی سروشتی،یان لایه‌نگری بلۆكی شیوعییه‌ت،بخه‌نه ژێر هاواری قه‌رزێكی زۆره‌وه‌و ئیفلیجی بكه‌ن .سه‌ره‌تا قه‌رز ئه‌ده‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوریی و ،بونیادنانی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو،ڕێگاو،فڕۆكه‌خانه‌و،دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره، ئه‌م قه‌رزه سنورداره، به‌و مه‌رجه‌ی دیزاین و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه بێت . دواتر ولاَتهكه ناتوانێت قه‌رزه‌كه بداته‌وه،ڕه‌نگیشه له‌لایه‌ن سیسته‌می دارایی جیهانییه‌وه كه هه‌ر خۆیانن، نرخی نه‌وت له‌ناكاو داببه‌زێنن (دواتر دێینه سه‌رباسكردنی)..ئیدی مه‌رجی ئابوریی و سیاسیی سه‌خت به‌سه‌ریا ئه‌سه‌پێنن .به‌مه‌ش له‌ئاستی جیهانییدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان تادێت سامانه‌كه‌یان زیاد ئه‌كات و،هه‌ژاره‌كانیش هه‌ژارییان پتر ئه‌بێت .
جۆن بیركنز (John Perkins) له كتێبی تیرۆركردنی ئابوریی- دانپیانانی چه‌ته‌یه‌ك (Confessions of an Economic Hit Man) ،وه‌ك چه‌ته‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م نوخبه ترسناكانه‌دا،نمونه‌ی" ئیكوادۆر" باس ئه‌كات، كه پاڵیان پێوه ناوه بۆ ئیفلاسبون ،له ته‌نها (3) گرێبه‌ستدا وایانلێكردووه ، ڕێژه‌ی هه‌ژاریی (50%) بۆ (70%) ی دانیشتوان به‌رزبێته‌وه، ڕێژه‌ی بێكاری له (15%) بگاته (70%).. قه‌رزی گشتی له (240) ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ (16) ملیار به‌رزبێته‌وه . ده‌ره‌تانێكی وا كه ئیكوادۆر (50%) بودجه‌ی سالاَنهی ته‌رخان بكات بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی . ته‌نها چاره‌سه‌ریش كه بانكه نێو-ده‌وڵه‌تیه‌كان خستیانه به‌رده‌م ئیكوادۆر، فرۆشتنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن بو به كۆمپانیاكانی پیترۆڵی ئه‌مریكا، كه نه‌وتێكی بێشوماری تیادایه،ئه‌و تیمه بانكیه ئه‌ندازیاری تاكتیك بازی وایان له‌ته‌كه،كه نه‌ك هه‌ر ژێرخانی ولاَتهكهیان چاك ناكه‌ن ،بگره ئه‌و هه‌موو تاڤگه‌و دیمه‌نه دڵفڕینهی ئه‌مازۆن و ناوچه‌كه‌یان وێران‌كرد، سه‌دان هه‌زار مرۆڤیان برسیكرد،هه‌زاره‌ها ئاژه‌ڵ و گیانه‌وه‌ر و ماسی یان له‌ناوبرد،بۆ هه‌ر (100$) ێك له‌نرخی نه‌وتی خاویش (75$) ی بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ئه‌بێت .
له‌سێبه‌ری ئه‌مانه‌دا،له پشت هه‌ر ووشه‌یه‌كی جوان و فێڵێكی زمانه‌وانیه‌وه ، گه‌مه‌ی دۆلار و ئابوریی بونی هه‌یه. بۆنمونه: له‌ساڵی (1980) به‌دواوه جیهان گه‌یشتبووه لوتكه‌ی بێتاقه‌تی و به‌ده‌ست گرفتی ئابورییه‌وه ناڵه‌ی ئه‌هات،ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی خۆراكی ئاشتی (Food for Peace) ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵیدا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نرخی ئامێر و به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆی گرانكرد ..ئینجا ده‌سته‌واژه‌ی ڕه‌ونه‌قداری وه‌ك: "په‌یامی ئێمه،فه‌رمانڕه‌واییه‌كی باش و ئازادكردنی بازرگانی و،گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه بهكاربراوهكانه"..!..ببینن: هه‌موو دهستهلاَتهكانی ئه‌م جیهانه له‌سه‌ر گه‌مه‌ی زمان شه‌رعیه‌ت وه‌رئه‌گرن ،باسی باشكردنی ژیانی خه‌ڵكی هه‌ژار ئه‌كه‌ن، دواجاریش تا دێت ژیانی هه‌ژاران خراپتر ئه‌بێت !.
داتا ونمونهكانی ناو ئه‌م نوسینه،بێئه‌ندازه ئه‌وه‌مان پێ نیشان ئه‌ده‌ن "ئه‌مریكا،ده‌ست له‌هه‌ر ولاَتێك وه‌ربدات،ئابورییه‌كه‌ی وێران ئه‌كات "له‌پێش شه‌ڕی كه‌نداو تا ئه‌مریكا ده‌ستی وهرنهدابو، نرخی (1) دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر (3$) ی ئه‌مریكی بو،كه ئا‌مریكا ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه،نرخی دۆلار نزیكه‌ی (10) هێنده‌ی نرخی دینار به‌رزبۆیه‌وه .له‌و پلانه‌ی (CIA) ئه‌مریكی بۆ ڕووخانی (موحه‌مه‌د موسه‌ده‌ق) ی ئێران دای ڕشت له (1953)،له‌و كوده‌تایه‌ی دژی سیلڤادۆر لیندی كرا،تا ڕووداوه‌كانی تشیلی و هێنانی دیكتاتۆر بۆ كۆماری مۆز،ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی نوخبه‌یه‌كی مافیا‌و چه‌ته‌ی ئابورییه‌وه كار بۆ هاوسه‌نگی و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلاری خۆی ئه‌كات، له ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا،له‌نمونه‌ی كتێبه‌كه‌ی (جون بیركنز) دیسان كتێبی (لعبه الامم) ی (مایڵز گۆبلاَند) هه‌یه،به‌هه‌مان شێوه ناوبراو ئه‌فسه‌ری ده‌ستگای موخابه‌راتی ئه‌مریكابوه و،ئاگاداری هه‌موو ڕووداوه‌كانی نێوچهكه بووه،دانپیانانه‌كانی نوسیوه،له پشتگیریی كردنی ئه‌مریكا بۆ كوده‌تا له: ئێران،عێراق،ئه‌رده‌ن، سوریا ...تاد . و دروستكردنی بهلاَو موسیبه‌ت بۆیان .
دووه‌م: فه‌نزه‌ویلا نمونه‌یه‌كی زیندوو
فه‌نزه‌ویلا: ولاَتێكی ئیشتراكی دیموكراتی، ساڵی (2002) چواره‌م گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت بو،بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ئاستی جیهاندا،له ڕیزبه‌ندی ئه‌و ولاَتانهی ئه‌مریكا بۆ هاورده‌كردنی نه‌وت پشتی پێده‌به‌ست پله‌ی سێهه‌م بو .كۆمپانیای "پیترۆڵی فه‌نزه‌ویلی" یان دانا، كه (40000) چل هه‌زار كه‌س كاری تیائه‌كرد، فرۆشی نه‌وت سالاَنه (50) ملیار دۆلاربو،به له (80%) پشكی له ده‌ستكه‌وتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتدا هه‌بو،له‌ماوه‌ی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه فه‌نزه‌ویلا له هه‌ژارترین ولاَتی جیهانه‌وه خۆی گه‌یانده ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندترین ولاَتی ئه‌مریكای لاتینی .وه‌ختێك ساڵی (1973) ئۆپیك ڕایگه‌یاند،نرخی چووه‌ته ئاستێكی پێشبینی نه‌كراو، بودجه‌ی فه‌نزه‌ویلا (2) هێنده‌ی خۆی زیادی كرد..ئێ ..ڕێوییه‌كانی (CIA) فرسه‌تیان لێ هێنا،به‌ناوی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی پیشه‌سازیی گه‌وره بۆ فه‌نزه‌ویلا دروست ئه‌كه‌ن، ژێرخانه‌كه‌ی بینا ئه‌كه‌ن، بازاڕی كراوه‌و پڕ به‌رهه‌میان كه‌وته ده‌ست ..له پڕ نرخی نه‌وت دابه‌زی !. فه‌نزه‌ویلا نه‌یتوانی قه‌رزه‌كان بداته‌وه، ئینجا خێرا له‌گه‌ڵیدا سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) مه‌رجی شۆكهێنه‌ری سه‌پاند به‌سه‌ر كاراكاس (پایته‌ختی فه‌نزه‌ویلا)..كاردانه‌وه‌ی هۆگۆ-شاڤێزی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌مه زۆر توند بو، فهوزهوییهكانیش (200) كه‌سیان لێ كوشتن..پیترۆڵ بوو به‌و سه‌رابه‌ی له بیاباندا چاوه‌ڕێی خۆشبه‌ختیان لێ ئه‌كرد..سوودیان لێ نه‌بینی.تائه‌وه‌ی له نێوان (1978-2003) دا به‌رهه‌می گشتی نێوخۆیی و نه‌ته‌وه‌یی (GDP) و (GNP) به‌رێژه‌ی (40%) دابه‌زی .
سێهه‌م: بازاڕی ئازاد
ئه‌مریكا،به‌پێی ویستی كۆمپانیاكانی خۆی ،جیهانی بۆ (3) ناوچه‌ی ئابوریی جۆریی دابه‌شكرد: (فه‌نزه‌ویلاو مه‌كسیك و كه‌نداوی عه‌ره‌بی بۆ نه‌وت ، ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و كاریبی بۆ هه‌رزانی ده‌ستی كار‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، چین بۆ به‌كاربردن-استهلاك) .ئینجا له‌گه‌ڵیدا ولاَته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان (G8) و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی ده‌ولی و ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی دنه دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش دروست بكه‌ن تا له‌ڕێگه‌یه‌وه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی جیهانی بكه‌ن،له‌ناو ئه‌مه‌شدا، ژماره‌یه‌ك له پیاوه ڕاقییهكانی كار و نوخبهسهكی سیاسیی و قائیده‌كانی ڕه‌ئی یشیان له ولاَتانی دواكه‌وتوو به‌شداری پێكرد. ئه‌ویش به‌مه‌رجێك به‌رگریی له لیبراڵیزم به‌مانا ئه‌مریكیه‌كه‌ی بكه‌ن. باوه‌ڕی ته‌واویان به (بازاڕی ئازاد !) هه‌بێت .ئه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌مریكی ئه‌یه‌وێت له هه‌قیقه‌تدا بازرگانی ئازاد نییه،به‌ڵكو قۆرخكردنی ئاینده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕێكخراوه ئه‌مریكاییه‌كاندا،له‌وه‌ی ئازاد بن له‌چوونه ناو بازاڕ و شتومه‌كه‌كان به‌كاربهێنن و،ته‌كنه‌لۆژیا قۆرخ بكه‌ن و...تاد .
له كۆتایی جه‌نگی سارد (1989) دا (USA) ،له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی خۆیه‌وه،به‌جیهانی ڕاگه‌یاند،كه چه‌ك ئه‌فرۆشن،ئاستی فرۆشی چه‌ك یان له (12) ملیاری ساڵی (1989) ه‌وه گه‌یاند به (40) ملیار له (1991) ..به‌شدارییان لهههڵگیرساندنی ده‌یان جه‌نگی كاولكهردا كرد،چه‌ندین گروپی تیرۆریستی یان به‌كارهێنا،تا فرۆشی چه‌ك به‌رزبێته‌وه‌و،پاره بكێشنه‌وه . ئه‌مریكا به پله‌ی یه‌ك دێت له فرشتنی چه‌ك دا،بازاڕی چه‌كی له‌جیهاندا قۆرخكردووه به‌ڕێژه‌ی (75%) .قه‌باره‌ی فرۆشتنی چه‌ك له نێوان (2010-2014) دا (23%) زیادی كردووه،كه تیایدا به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌بی و هاتنی داعشه‌وه (32%) ئه‌م چه‌كانه بۆ ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست بووه .به ئاشكرا به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه،كه خۆیان سه‌دام یان دروستكرد (دوایی سه‌دام گوتی: نیوه‌ی ئیسرائیل ئه‌سوتێنم..پێیانگوت: ئه‌مه ئیشی تۆ نییه.) ئه‌لقاعیده‌یان دروستكرد،دانیان به‌وه‌شدا نا كه خۆیان داعش یان دروستكردووه .
چواره‌م: 11ی سێپته‌مبه‌ر سه‌ره‌تای كه‌وتنی ده‌مامكی سه‌رمایه‌دارییه
به‌پێی ئاماره‌كان لهساتهوهختهكانی ساڵی (2001) دا، ڕۆژانه (24000) هه‌زار كه‌س به‌هۆی برسێتی ئه‌مرن .!. یانزه‌ی سێپتمه‌مبه‌ر به‌رهه‌می ململانێیه‌كی ته‌قلیدیی و ساده نه‌بو،پرسیارێك بو له‌سه‌ر هێزی ئابوریی ئه‌مریكا،ڕیشه‌كه‌ی ئه‌چێته‌وه سه‌ر شه‌ڕ له‌پێناو ناسنامه‌و شارستانیه‌تدا .له نه‌وه‌ده‌كان "فۆكۆیاما" ڕاستی نه‌كرد له‌وه‌ی كه گوتی" كه‌وتنی سۆشیالیزم و،سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی كۆتایی مێژووه".لای خۆیه‌وه جاڕی ئه‌وه‌یدا خۆرئاوا قوفڵی مێژووی دا و ،كتێبی "نهایه تاریخ" ی نووسی، به‌بڕوای من پێش هه‌رشتێك (11ی سێپته‌مبه‌ر) وهلاَمێك بوو بۆ فۆكۆیاما،بۆیه دواییش وتارێكی نوسی به‌ناونیشانی " جا بۆ ڕای خۆم نه‌گۆڕم"..له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌یوت: مرۆڤ له‌ته‌مه‌نی (30) ساڵیدا ئه‌و قسانه ههرئهكات .
ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مریكا،ڕه‌شی پۆشی بو،تاوه‌ره‌كان ڕووخابون،پیره‌مێردێكی ئه‌فغانی،له‌وناوه هیچ ڕاچڵه‌كانێك به‌خۆیه‌وه نابینێت،یه‌كێك له نوخبه ئابوریزانه‌كان لێی ئه‌پرسێت: خه‌به‌رت هه‌یه چی له ئه‌مریكا ڕوویداوه ؟.ئه‌ی له ته‌له‌فزیۆن نه‌تبینی ؟..نه‌خێر: ئێمه له ته‌له‌فزیۆنه‌وه شته‌كان نابینین،ئه‌وه ئه‌بینین كه ئه‌مریكا به‌تۆپ و ده‌بابه‌وه له ناو زه‌وییه‌كانماندا دێت و ئه‌چێت .باخه‌كه هه‌ناره‌كه‌ی خۆمم بیرئه‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان وێرانی كرد ..!.
ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ی ئه‌لقاعیده په‌لاماری نیۆرك بدات،نیه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان وابو، خێرا سنورێك بۆ شافێز دابنات،تا ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كات،كه (11ی سێپته‌مبه‌ر) ڕوویدا،له‌یه‌ك كاتدا،ئه‌مریكا خۆی له‌به‌رده‌م (3) جه‌نگدا بینیه‌وه: (حوكمی وهحشگهرای تاڵیبان و حیكایه‌تی باخه هه‌ناره‌كه‌ی پیره‌مێرده‌كه، سه‌دام حوسه‌ینی دیكتاتۆر و گومڕا،شافێز ێكی داخ نه‌كراو به چزه‌ی ئابوریی) ..
شافێز به دیموكراتیه‌ت و ده‌نگی خۆی هاتبووه سه‌ر دهستهلاَت،له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گژ ته‌ڵه ئابورییه‌كانی ئه‌مریكادا چوویه‌وه،له‌گه‌ڵ (بووشی كوڕ) دا په‌نجه‌یان له‌یه‌كتر بادا،خێرا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌منی تایبه‌ت و ،پێدانی ڕه‌شوه به ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای فه‌نزه‌ویلا،خه‌ڵكیان دژی شافێز هاندا،كه قه‌یرانی دارایی قووڵ ڕوویكردۆته‌وه ولاَتهكهو،هه‌زاران كرێكار ڕژانه شه‌قام و،شافێزیان لابرد.هه‌مان ئه‌و سابونه بوو كه (سی ئای ئه‌ی) له ساڵی (1953) خستیه ژێر پێی موحه‌مه‌د موسه‌ده‌قی ئێران، كاره‌كه هیچ جیاوازیی نییه، ده‌ریئه‌خات له (60) ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا ڕووی نه‌داوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی .
پێنجه‌م: جه‌نگی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان له عێراق-2003
ئه‌مریكا ، (78) ملیار دۆلاری بۆ جه‌نگی عێراق سه‌رفكرد،نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرتێكی دا ئه‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه،ئه‌مانتوانی زامنی ئاوی شیرین بۆ هه‌موو تاكێكی گۆی زه‌وی بكه‌ین،ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاری باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین "..له‌كاتێكدا له‌كۆتایی (2003) دا قه‌رزه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا خۆی (7) تریلیۆن دۆلار بو،هه‌موو هاولاَتیهكی ئه‌مریكی (24$) قه‌رزاربو،له‌به‌رئه‌وه‌ی (90%) بانكه‌كانی جیهان مامه‌ڵه به دۆلار ئه‌كه‌ن،ئه‌بێت سیسته‌می دارایی و چاپی ئه‌مریكی به‌رده‌وام ئه‌م هاوسه‌نگیه بپارێزێت،ئه‌گه‌ر دراوێكی تر هات و،جێگه‌ی به دۆلار لێژكرد،یان ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی قه‌رزیان لای ئه‌مریكایه (یابان و چین به‌نمونه) داوای قه‌رزه‌كه‌یان به دراوی تر كرده‌وه،ئه‌وا بارودۆخی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار كۆتایی دێت (سێبه‌ری ئه‌م بلۆكبهندییه له‌ڕووی سیاسیه‌وه وه‌ك ڕووناكی ڕۆژ دیاره) .
له‌مانه كۆمیدی تر،ئه‌و سیاسیه عێراقیانه‌ن كه دوای ڕووخانی سه‌دام دێن،له (18ی ئه‌پریڵی 2003) نیۆرك تایمز ئه‌نوسێت " ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ،به‌چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی عێراق بونیاد ئه‌نێنه‌وه ". له‌و گوتاره‌دا جه‌خت ئه‌كاته‌وه " ئیداره‌ی بووش كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای له‌سان فرانسیسكۆ ناردووه، له پلانێكی به‌رفراواندا گرێبه‌ستی گه‌وره بكه‌ن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی عێراق !.".. ئینجا نوسه‌ر له خوارووی وتاره‌كه‌شدا نوسیویه‌تی " عێراقییه‌كان،كارئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بانكی ده‌ولی ! و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ! دا،كه ئه‌م دامه‌زراوانه له ئه‌مریكادا نفوسێكی به‌رفراوانیان هه‌یه." ( نفوسی به‌رفراوان !) ..باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق،له ڕاپۆرتێكیدا ئاماژه ئه‌كات،كه چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی سامانه‌كه‌یان (700) ملیار دۆلاره،كه (5) له‌وانه كوردن ،(10) سه‌ركرده‌ی دیكه‌ش پێكه‌وه سامانه‌كانیان له (100) ملیار دۆلار نزیك ئه‌بێته‌وه،!. له (2005) دا (1) فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی (1) كاتژمێر له‌سه‌ر ئاسمانی عێراقی سوڕاوه‌ته‌وه (100) هه‌زار دۆلار كرێكه‌ی بووه، كۆمپانیای ئه‌مریكی له به‌غدا بودجه‌ی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی (1) یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له ماعه‌سكه‌ر خالید و ده‌وروبه‌ری دروست بكات، (1) یه‌كه‌ی دروست نه‌كردووه‌و،پاره‌كه‌شی وه‌رگرتووه !.عێراق بۆ ئه‌مریكا ته‌نها نه‌وت نییه،به‌ڵكو ئاویشه،پێگه جوگرافیه‌كه‌یه‌تی،ولاَتێكه،سیاسیه‌كانی ئینتیمای نیشتمانی‌یان نییه و، نغرۆ بووه ڕه‌شوه‌و پیسخۆریی و گه‌نده‌ڵی و ... تاد .
شه‌شه‌م : چۆن له‌م ئیمپراتۆریه‌ته گه‌ردونییه بڕوانین ؟.
یه‌كه‌م: له دوای ئه‌م نوسینه‌وه،دیدوبۆچونی هه‌موو كه‌سێك سه‌باره‌ت به هه‌واڵه‌كان و میدیا‌و ڕیكلامه‌كان بگۆڕێت،به ووردی نێوان دێڕه‌كانیش بخوێننه‌وه،ده‌نا به‌خۆشت نازانی كه فریودراوی .تۆڕه‌كانی میدیا هه‌موو گرێدراون به كۆمپانیا‌و بازرگانه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، به جۆرێك كۆربۆركراتیهت هه‌موو مرۆڤێكی له سه‌ر زه‌ویدا كۆت و به‌ند كردووه،ده‌ستی گه‌یشتوه‌ته ئه‌قڵ و شێوازی بیركردنه‌وه‌شیان ..هه‌ر له ئه‌مریكا: تۆڕی (NBC) كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ ئه‌لیكتریك General Electric خاوه‌ندارێتی ئه‌كات، تۆڕی (ABC) هی كۆمپانیای دیزنی Disney یه، (CBS) كۆمپانیای فیاكوم Viacom خاوه‌نیه‌تی . (CNN) یش به‌شێكه له كوتله‌ی ئه‌ی ئۆ ئێڵ AOL Time Warner ...وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وانی تریش . هیچ ده‌ستگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌ماوه،مافیا‌و عه‌ساباتی ئابوریی له پشت نه‌بێت .واببینه ته‌نانه‌ت له كوێره دێیهكیشدا پیاوی ئینگلیز‌و ئه‌مریكا یان پیاوی پیاوه‌كانیان هه‌یه .
دووه‌م: كوردوستان به‌گشتی و،هه‌رێمی كوردوستان به‌تایبه‌تی،له سامانی سروشتی دا ده‌وڵه‌مه‌ندن ،ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نده‌ڵی تیایه،كۆمپانیایه‌كی زۆری ئه‌مریكی و بیانی تێدایه،گرێبه‌سته‌كانیشی نادیارن، بڕی (16) ملیاریش قه‌رزاره، ئێستا سه‌رقاڵه به‌وه‌ی (16) ملیار دۆلاری دیكه له بانكی ده‌ولی قه‌رز بكات !.رێژه‌ی بێكاری بۆ هه‌رێمی كوردوستان كه ته‌نها (4) ملیۆنه،له (12%) ی ساڵی (2012) ه‌وه بووه به (40%) له ساڵی (2015) دا،وه‌به‌رهێنان له (2015) دا به ڕێژه‌ی (90%) وه‌ستاوه.. كه‌واته هه‌موو نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ئیفلیجیه كوشنده‌ی تیادایه‌و،كلكی خۆی له ته‌پكه‌ی ڕێوییه‌كانی سی ئای ئه‌ی و چه‌ته ئابورییه‌كان ئه‌سوێت، وه (با) ی (بیسمیلا) شی له كاره ترسناكه‌كه كردووه .ئه‌بێت خێرا ڕای گشتی ئه‌م باسه بوروژینن و،به‌رپرسانی بالاَی سیاسیی و ئابوریی له‌م كاره‌ساته ئاگاداربكرێنه‌وه .
سێهه‌م: ئه‌مریكا ولاَتێكی قه‌رزاره،قه‌رزه‌كانی ژماره‌ی خه‌یاڵی و گه‌ردونین،كه (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلاره .له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی "جیراڵد فۆرد" (1975) ه‌وه هه‌ر سه‌رۆكێك دێت،ئه‌ویتر به به‌رپرسیار ئه‌زانێت و پرسه‌كه‌ش به‌چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه،چه‌ند بانكی گه‌وره‌ی وه‌ك (لیمان برازه‌ر و میریاڵ لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه،ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ونخونی كرد به دیار بیره نه‌وته‌كانی شه‌رقه‌وه،هێنده خه‌می بودجه‌ی ولاَتهكهی نه‌خوارد .له (2013) دا بۆ یه‌كه‌مجار (700000) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌كۆشكی سپی داوای موچه‌یان ئه‌كرد،پاره نه‌بو تا بیاندرێتێ .ئه‌بێت به به‌رده‌وامی مووچه‌ی (2,5) دوو ملیۆن و نیو سه‌رباز بدات،ئه‌مانه بێجگه له‌وه‌ی ئابوریی چین به ڕێژه‌ی (6,2%) گه‌شه‌ی كردووه،هی یابان (2,5%) گه‌شه‌ی كردووه ..ڕه‌نگه یه‌كێك له ڕێگاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دووباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكانی پێشوتری بێت بهلاَم به ئه‌نجامی جیا،تا خۆی له‌م قوڕ و چڵپاوه ده‌ربهێنێت .
چواره‌م: له‌ماوه‌ی (4) مانگدا له (2015) زیاتر له (1) ملیۆن كه‌س له باكوری ئه‌فریكاو ولاَتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه كۆچیان كردووه، كه ڕه‌نگه به‌درێژخایه‌ن هاوتا له‌گه‌ڵ گرفتی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكادا، پرسیاری زۆر ئه‌كه‌وێته سه‌ر كه‌سێتی ئیمپراتۆریه‌تی گه‌ردونی (ئه‌مریكا) و ،له‌تۆڵه‌ی ئه‌م دۆخه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی هێناوه،گورزی دیكه‌ی به‌ربكه‌وێت .
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر – 10/9/2015
بیبلۆگرافی :
-John Perkinse (2004): Confessions of an Economic Hit Man, San Francisco CA.USA.
David M.Andrews (2005): The Atlantic Alliance under stress, Cambridge university press. New York. For information look her: www.cambridge.org
- د.رفعت السعيد (2009): قرصان الاقتصادي (القضايا و أراء)،الأهرام .
- مايلز كوبلند (1970) : لعبة الأمم ،ترجمة (ابراهيم جزيتى)،بيروت،مايو 1970 .
- جواد كاظم البكري (2014): الاسواق المتغيرة...لعبة الكبار فى خفض الاسعار النفط .
www.kitabat.com/.../الاسواق-المتغيرة-لعبة-الكبار-ف...