13/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
د. به‌رهه‌م پشتیوانی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی ڕه‌تده‌كاته‌وه
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی (د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح) جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه، پشتیوانی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم دهربڕیبێتو هه‌واڵی ئاژانسێكی جیهانیش بهههڵبهستراو وه‌سفده‌كات.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌ر له‌به‌ری هه‌واڵێكی ئاژانسێكی توركی‌و ماڵپه‌ڕێكی عه‌ره‌بی ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه باس لهڕهزامهندبوونی ناوبراو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی بارزانی له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌كات.
هه‌ر لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی نه‌داوه، به‌ڵكو ماڵپه‌ڕێك به‌ناوی (الشبكه النهار الاخباریه) هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی بڵاوكردۆته‌وه، گوایه لهئاژانسێكی توركی وه‌رگرتوه كه سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه دووره له‌ڕاستییه‌وه.