19/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رباری قه‌یرانه‌كان
كۆمپانیای LG فرۆشگایه‌كی تر بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایلی LG له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
كۆمپانیای ئێڵ جی (LG) بۆ ئه‌لیكترۆنیات، فرۆشگایه‌كی نوێی بۆ نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایلی جۆری LG له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كاته‌وه، وه‌ك شوێنێك بۆ ناساندنی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایلی LG به هه‌واداران و كڕیارانی، كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له نێو خه‌ڵكی عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی بڵاوبۆته‌وه.
سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌چی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆمپانیای LG بۆ ئه‌لیكتڕۆنیات كه ئێستا ره‌واجێكی زۆر باشی لای خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه له عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییان و چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندن، فرۆشگایه‌كی نوێی بۆ نمایشكردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایلی LG له هه‌ولێری پایته‌خت كرده‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه تازه‌ترین جۆری مۆبایلی LG G4ی خسته بازاڕه‌وه و له‌و فرۆشگا تازه‌یه‌دا نمایشی كرد و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و فرۆشگا نوێیه له‌و كات و ساته‌دا له هه‌ولێری پایته‌خت، به‌رپرسانی كۆمپانیای ئێڵ جی رایانگه‌یاند: "شاری هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی بازرگانیی گرنگه له هه‌رێمی كوردستان و عیراق و به‌رهه‌مه‌كانی ئێڵ جی ره‌واجێكی باشیان هه‌یه و بۆیه كۆمپانیاكه‌مان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عیراق به گشتی و هه‌ولێری پایته‌خت به تایبه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت".