به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه، ئه‌مڕۆ 2015/9/20، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆونهوی ئاساییی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/20، به سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (3)ی ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی دووه‌م له خولــی چواره‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه، كه بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كرابوو، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانی به‌شی دووه‌می په‌یڕه‌وه ئاماده‌كراوه‌كه كرا، كه بریتی بوون له ماده‌كانی (9،8،7،6،5،4،3،2)، كه تایبه‌ت بوون به پێكهاته و دانیشتنی په‌رله‌مان، كه له دانیشتنی دوێنێدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرابوو و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیارتی مادده‌كان خرابوونه روو، دوای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆ به ره‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبنی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران .
به پێی ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌سندكران، په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و چاودێریكردنه و مه‌رجه‌عی سیاسی و یاساییه و له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێكدێت به‌و پێیه‌ی كه له یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه و نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستانی عیراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بن و ده‌شبێت له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یان 10 ئه‌ندام و به ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان له هه‌ر شوێنێكی دی بێت به پێی پێویست.
هه‌ر به پێی ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌سندكران، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامان یاسایی ده‌بێت و یاسا و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ساده په‌سند ده‌كرێن، جگه له‌و یاسا و بڕیارانه‌ی كه پێویستییان به زۆرینه‌ی تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی یاسایی دانیشتنی په‌رله‌مان ته‌واو نه‌بوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك دوا ده‌خات و ئه‌گه‌ر رێژه‌كه هه‌ر ده‌سته‌به‌ر نه‌بوو دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی تر دوا ده‌خرێت، ئاماده‌بوونی رێژه‌ی یاساییش مه‌رجه بۆ دروستیی ده‌نگدان، خولی په‌رله‌مانیش چوار ساڵه و له ساڵێكدا په‌رله‌مان دوو وه‌رزی گرێدانی هه‌یه و په‌رله‌مان بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامه‌كانی ماوه‌ی گرێدانی هه‌ریه‌ك له دوو وه‌رزكه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 30 رۆژ زیاتر نه‌بێت درێژ بكاته‌وه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێویست بووه وه‌رزه‌كه‌یان بۆ درێژ بكرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی مادده په‌سند كراوه‌كان، سه‌رۆكی په‌رله‌مان یان به‌لایه‌نی كه‌م سێیه‌كی ژماره‌ی ئهنداان بۆیان هه‌یه بانگهێشت بۆ دانیشتنی نائاسایی بكه‌ن و له كاتی پێویستیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بانگهێشتی دانیشتنی نائاسایی بكات، هه‌روه‌ها دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به ئاشكرا ده‌بن و ده‌كرێ به نهێنیش بن ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆی په‌رله‌مان یان 1/4ی ئه‌ندامان، یان سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران .
پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆ، پێشنیازی پێشخستنی گفتوگۆكردنی به‌شی چواره‌می په‌یڕه‌وه‌كه، به‌ر له به‌شی سێیه‌م خرایه روو و پێشنیازه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا و سه‌رجه‌م مادده‌كانی كه ده‌كه‌ونه ژێر ئه‌و به‌شه‌وه كه تایبه‌ت بوو به ئه‌ندامییه‌تی خوێندرانه‌وه و به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا و رایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 10ی پێشنیوه‌ڕۆ درێژه به دانیشتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین".