گفتوگۆكانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رده‌وامیی هه‌یه. سه‌عات 10:30ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/9/21، به سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی دووه‌م له خولــی چواره‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه، كه بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كرابوو، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لیژنه‌ی كاتی په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرد مادده و بڕگه‌كانی به‌شی چواره‌می پڕۆژه‌كه بخوێننه‌وه تاوه‌كو په‌رله‌مانتاران تێبینی و بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌وه بخه‌نه روو. ئه‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، له وحه‌فت مادده پێكهاتووه و له مادده‌ی بیست و یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به ماده‌ی بیست و حه‌فته‌م كۆتایی دێت. ناوه‌ڕۆكی مادده‌كانی به‌شه‌كه‌ش، دروستیی ئه‌ندامییه‌تی و ماف و ئه‌رك و له ده‌ستدان و حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانتاریی له‌خۆ گرتووه.
دوای خوێندنه‌وه‌ی مادده‌كانی به‌شه‌كه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتیی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا. بڕیاریشه له دانیشتنه‌كانی داهاتوودا ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر مادده به مادده‌ی به‌شه‌كه و رای په‌رله‌مانتاران بكرێت.
دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی به‌شی چواره‌می پڕۆژه‌كه‌ش، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا.