25/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند پارێزه‌رێك خۆبه‌خشانه به‌رگری له گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان پارێزه‌رانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ده‌درێنه دادگا و گه‌نده‌ڵه‌كانیش پله و پۆستیان پێ ده‌درێت ، كه ئه‌مه‌ش ئیراده‌ی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی لاوازتر ده‌كات .
تا دێت بازنه‌ی به‌رگری كردن له ئه‌ندامانی گروپی شه‌قانی هه‌ڵه‌بجه ڕوو له زیاد بوون ده‌كات و تا ئێسته‌ش سێ پارێزه‌ر ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه كه بێبه‌رامبه‌ر كاری پارێزه‌ری ئه‌و كه‌یسه‌ی ئه‌ندامانی گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن .
دوای ئه‌وه‌ی كه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه (عبدالله نوری) فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند چالاكوانی و ئه‌ندامی گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه ده‌ركرد له‌سه‌ر بابه‌تی نیشته‌جێ كردنی به‌رپرسانی ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌ناو ئه‌و پارێزگایه ، ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ ئه‌و ئه‌ندام و چالاكوانه‌ی گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی كه پارێزه‌ریان بۆ بكه‌ن و به‌رگریان لێ بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه . ئه‌و پارێزه‌رانه‌ش بریتین له هه‌ر یه‌ك ( ژیار محه‌مه‌د، به‌كر حمه صدیق، ئه‌بوبه‌كر عومه‌ر) .
گروپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ دا كه‌مپینێكیان راگه‌یاند به‌ناوی (كه‌مپنی گردی گۆ) كه داوایان كردبوو ئه‌و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه ده‌وامیان له‌ناو شاری هه‌له‌بجه‌دایه و خۆیان نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ن ئه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه ناو هه‌ڵه‌بجه ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چالاكییه‌كان ڕێكخست و لسیتی ئه‌و به‌رپرسانه‌یان ئاشكرا كرد كه نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن و داوایان لێ كرد كه له ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و خۆیان نیشته‌جێی نێو شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی به ووردی ئاگایان له بارودۆخی نێو شار و هاولاَتیان بێت و به‌ده‌م داواكارییه‌كانی ئه‌وان بن ، به‌لاَم به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیانه‌وه ڕۆژی 26-7-2015 گروپه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای گردی گۆ ڕێگریان له‌و به‌رپرسانه كرد كه دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه نین و ته‌نها له‌كاتی ده‌وامه‌كه‌یان له شاره‌كه‌دا ده‌بن .
دوابه‌دوای ئه‌م ڕووداوه به بڕیاری (عه‌بدالله نه‌وڕۆڵی) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌و كه‌مپینه ده‌ركرد .
ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه به‌ناوی (بێستون تاوگۆزی) ڕایگه‌یاند كه پێشتر ئه‌م داوایه‌یان ئاڕاسته‌ی پارێزگار كردووه و به ئه‌رێنی وه‌لاَمی دوانه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندبوون كه شان به‌شانی ئه‌وان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن . به‌لاَم دواتر (عه‌بدالله محمد) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌نوسراوێكدا به ژماره (38/198) له به‌رواری (26/7/2015) ده‌ركرد و ئاڕاسته‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه كرد و داوای فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌ندامانی گروپه‌كه كرد .
له‌و نوسراوه‌دا كه ئیمزای پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ره تێیدا هاتووه : (گرووپی شه‌قامی هه‌ڵه‌بجه دوور له داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وتی گشتی ڕۆژی (26/7/2015) له كاتژمێر 8 ی سه‌ر له به‌یانی له‌ڕێگای گردی گۆ ڕێگریان له‌و به‌ڕێوبه‌رانه كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارێزگاكه داده‌نیشن و ڕۆژانه هاتووچۆ ده‌كه‌ن).
دوبه‌دوای بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه و له به‌رامبه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌دا چه‌ند پارێزه‌رێك بڕیاریاندا به خۆبه‌خشانه كاری پارێزه‌ری ئه‌و گرووپه بكه‌ن .
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه ئه‌و گروپه داواده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه هه‌له‌بجه و له‌و شاره نیشته‌جێ بن بریتین له :
1- عه‌بدولله نه‌وڕۆڵی – پارێزگاری هه‌له‌بجه
2- سالار فه‌تاح – به‌ڕێوبه‌ری چاودێری هه‌ڵه‌بجه
3- سه‌عید سید قادر – به‌ڕێوبه‌ری كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه
4- فازیل - به‌ڕێوبه‌ری هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه
5- كه‌مال فه‌تاح - به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه
6 - به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی بیاره
7- نوخشه ناسح – به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ناحیه‌ی بیاره - كه ئێستا كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه بۆ پۆستی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه و له نێو قائیمقامیه‌ت ده‌وام ده‌كات .
8- - ماكوان جه‌میل مه‌لا مسته‌فا – به‌ڕێوبه‌ری باجی خانوبه‌ره
9 - به‌ڕێوبه‌ری تـاپۆ
10 - د.خه‌سره‌و – به‌ڕێوبه‌ری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
11 - د.ئاراس – یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
12-دكتۆر هه‌ڤاڵ - یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوبه‌ری زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
13- تاهیر محه‌ممه‌د – ڕاگری كۆلێژی ته‌كنیكی كشتوكاڵ
14-به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانی خورماڵ
15- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵه‌بجه (ته‌نفیز)
16- ئه‌حمه‌د حه‌مه كه‌ریم – به‌ڕێوبه‌ری نفوسی هه‌ڵه‌بجه.
له به‌رامبه‌ریشدا ناوی ئه‌ندامانی كه‌مپینی گردی گۆ كه فه‌رمانی ده‌ست گیركردنیان بۆ ده‌رچووه بریتییه له‌مانه‌ی خواره‌وه :
1- ناسیح عبدالرحیم ڕه‌شید
2- دره‌و مه‌هدی
3- عومه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌یی (ب.قوتابخانه‌ی ڕه‌ز)
4- ئوسامه گوڵپی
5- نه‌وشیروان محه‌ممه‌د
6- بێستوون محه‌ممه‌د تاوگۆزی
7- هۆشه‌نگ
8- أبادان سعید
9- ناجح محه‌ممه‌د گوڵپی
10- هاوكار جه‌زا.