25/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كاندیدێكی پارتی سه‌رپێچی كۆمسیۆن ده‌كات
كاندیدێكی پارتی دیموكراسی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، سه‌رپێچی بریاره‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند رۆژێكی ماوه بۆ ده‌ستپێكردن، به‌ڵام كاندیدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێش ئه‌و واده‌یه ده‌ستی به بانگه‌شه‌كردن كرد.
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی كه ژماره 39 یه‌و له‌سنووری سلێمانیدایه، ناوی (شنۆ نوری عبدالله)یه‌و ئه‌مڕۆ ناو و ژماره‌ی خۆی له‌شێوه‌ی پۆسته‌ری ده‌ستی بلاوكرده‌وه.
به‌پێی بریاری كۆمسیۆن هه‌ر كاندیدێك پێش ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكراوه بانگه‌شه بۆ خۆی بكات، سه‌رپێچی كردووه‌و سزا ده‌درێت.
بزاڤ بۆ وه‌رگرتنی رای كۆمسیۆن په‌یوه‌ندی به ئۆفیسی سلێمانییه‌وه كرد‌و بێ ئاگایی خۆیان له‌وباره‌وه راگه‌یاند.
د.ع