من دره‌ختێكی وشك وبێ گهلاَم
به‌هیچ بارانێ ناژێمهوه
به‌فرێكی تازهباریوم گوڵم
زۆرناخایه‌نێ ئه‌توێمه‌وه
من ده‌ریایه‌كی پرلهشهپۆل نیم
ههتاكوخهمی دڵت ڕاماڵم
خۆرێكی ماندوبێ تین و گڕم
خۆت بهدوربگرهلهژینی تاڵم
تۆچهپكێ گوڵی ته‌ڕو پاراوی
تاكهڕوناكی دڵی یارانی
تۆئاسمانێكی پرلهئهستێرهی
په‌ڵه‌هه‌ورێكی پرلهبارانی
چاوی تۆپره له‌ورده نیگا
چاوی من پڕه له‌فرمێسكی گه‌ش
تۆكواوهكو من دڵ پرلهحهسرهتی
له‌خۆشی ژیان كراوی بێبه‌ش؟