به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: "بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو له پارێزگای هه‌ولێر، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ش هه‌وری ته‌واوه‌تی ده‌بێت".
له پارێزگای سلێمانی، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه هه‌وری ته‌واوه‌تی ده‌بێت له گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه باران له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی.
له پارێزگای دهۆكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان.
له پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له هه‌ندێك ناوچه‌ش نیمچه هه‌ور ده‌بێت.