29/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ شێركۆ شوانی
ئه گه ر خاکێ سه ربه رزو خۆڕاگرنه بێ
له ژێر قاچی داگیرکه را ووێران ئه بێ
نیشتیمانێ خوێنی ڕۆڵه ی له سه ر نه ڕژێ
چۆن ئه توانێ بۆ ئایینده
پلانێ بۆ سه ربه خۆی خۆی داڕژێ
ئای ووڵاته بێ ئه ندازه که م
کوردستانی شۆخ وشه نگم
ئه ی چوار پارچه بێ نازه که م
گه ربیرتان بێت پێشه وای کورد له مهاباد
له چوار ڕێیانی نێوشارا
گه ردنی کرا به دارا
هاواری کرد سه رم به رزکه ن
باله نزمیدا نه مرم ملم ئه به ن بۆ قه ناره
دووژمن سه ری له ژێر پێمه و
منیش له به رزی ده ڕوانم
به باڵای کۆمارو شارا
که شه هیدبوون ئه م شه ره فه بێت بۆ ووڵات
من دڵنیام هه مووکه س ناتوانێ بیبات