29/09/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كگرتوو واز له په‌رله‌مانتاری دێنێت
حاجی كاروان ، ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كگرتووی ئيسلامی كوردستان واز له په‌رله‌مانتاریه‌تی خۆی دێنێت .
له پاش دروست بوونی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بونی چه‌ندین قه‌یرانی تر و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رنه‌كردنیان ، لایه‌نه سیاسیه‌كان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه بوون به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، له‌م باره‌یه‌وه لایه‌نه سیاسیه‌كان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی چوار قۆڵی و پێنج قۆڵیان ئه‌نجام دا بۆ گه‌یشتن به سازان ، به‌لاَم نه‌سازان ، له‌و سۆنگه‌شه‌وه حاجی كاروان ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر تا وه‌كو 6ی 10 لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه سازان ، ئه‌وا واز له كاری ئه‌ندام په‌رله‌مانی دێنێت .
حاجی كاروان له ئه‌كاونتی تایبه‌تی حۆی له فه‌یس بووك ئه‌وه‌ی بلاَو كرده‌وه كه (تا 6ی مانگ لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن من وه‌كو په‌رله‌مانتارێك له‌وه زیاتر ته‌حه‌مولی ئازاری ویژدان ناكه‌م و وازهێنانی خۆم پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كه‌م ، وولاَتێك په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌سه‌لاَتی لێپرسینه‌وه‌ی نه‌بێت له وه‌زیرێك به ئه‌مری سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌بێت ... وولاَتێك سه‌رۆكه‌كه‌ی ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بێت و په‌رله‌مان به ناشه‌رعی بزانێت ... وولاَتێك په‌رله‌مانه‌كه‌ی ده‌سه‌لاَتی یاسادانانی نه‌بێت و خه‌می خه‌ڵك چاره نه‌كات و گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای ئه‌م ده‌سه‌لاَته‌ی داپۆشی بێ و لایه‌نه‌كان ڕێكنه‌كه‌ون ... مانه‌وه‌ی من له په‌رله‌مان بوون و نه‌بوونی وه‌كو یه‌ك وایه ... منیش نه ویژدان و دین و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تر ناده‌م ...)