پەرلەمانتارێکی فراکسێۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پێویستە لەدوای ٦/١٠/٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم ھەنگاوەکانی دەست پێبکات و تەئکیدیش دەکاتەوە کە پارتی مووچەی فەرمانبەران وەک کارتی سیاسی لەبەرامبەرپرسی سەرۆکایەتی ھەرێمدا بەکار دەھێنێت .
تەلار لەتیف پەرلەمانتاری فراکسێۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند پێویستە لەکۆبوونەوەی ٦/١٠/٢٠١٥ لایەنە سیاسیەکان بگەن خاڵی کۆتایی وئەو دوو بژاردەیەی چوار لایەنەکە خستویەتە بەردەم پارتی پرسەکە یەکلابکەنەوە وتیشی یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم لە پەرلەمان بێت یاخود بەناو خەڵک دواجار دەبێت پەرلەمانی کوردستان رێکاریی یاسایی بگرێتە بەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم چارەسەر بکات وتیشی ئەگەر کۆبونەوەکە بێ ئەنجام بوو دەبێت پەرلەمانی کوردستان و بەتایبەت تریش سەرۆکی پەرلەمان بە رێکارە یاسایەکان پرسەکە یەکلا بکاتەوە راشیگەیاند پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم چۆتە پاڵ قەیرانەکانی دیکە و تەئکیدیشی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان موچە وەک کارتێک لەبەرامبەر یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆکایەت ھەرێم بەکار دەھێنێت .