25/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ند لاوێكی كورد داواكارییه‌ك پێشكه‌شی ئه‌ردۆگان ده‌كه‌ن
چه‌ند لاوێكی كورد داواكارییه‌ك پێشكه‌شی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئه‌نادۆڵی توركی، چه‌ند لاوێكی كورد له‌شاری ماردینی كوردستانی باكوور داواكارییه‌ك پێشكه‌شی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه بلاویكرده‌وه كه داواكاری گه‌نجه‌كان خۆی له گۆڕینی ناوی فرۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان له‌ماردینه‌وه بۆ صه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌بینێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بلاویكرده‌وه كه ئه‌وانه‌ی داواكارییه‌كه‌یان پێشكه‌شی ئه‌ردۆگان كردووه هیوایان زۆره به‌وه‌ی وه‌ڵامبدرێنه‌وه‌و له‌نامه‌كه‌شدا بۆ ئه‌ردۆگان نوسیویانه (ئێوه هه‌میشه پشتگیری موسڵمانان ده‌كه‌ن و هاوسۆزن بۆ جیهانی ئیسلامی، بۆیه داواكه‌مان قبوڵ بكه‌و ناوی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئیسلام و كورد له‌فرۆكه‌خانه‌كه‌مان بنێ).
د.ع