03/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام داخرا
كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و داخرا .
فاروق عله به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام سه‌باره‌ت به راگیرانی په‌خچی كه‌ناڵه‌كه‌یان ووتی : پاش ئه‌وه‌ی بۆ نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ كاركردن ، له ئێستادا په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌مان ڕاگرتووه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆیه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه .
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی راگیرانی په‌خشی كه‌ناڵی په‌یام فاروق عه‌لی ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی نییه به نه‌بوونی بودجه یان كه‌می دابین كردنی بودجه كه له‌لایه‌ن حزبه‌وه بۆی دابین كراوه ، به‌ڵكو به‌هۆی زیاد كار كردنی زۆربه‌ی ئامێره‌كان و كۆنیان ، هه‌روه‌ها بۆ خۆئاماده كردن بۆ په‌خش كردنی وه‌رزێكی نوێ له به‌رنامه‌كانی كه‌ناڵه‌كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كارمه‌ندان و ڕۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵه‌كه به‌شداری خول و ڕاهێنانی تایبه‌ت بكه‌ن و ئاستیان به‌ره‌و پێشتر و باشتر بڕوات .
له‌ماوه‌ی كاركردنیدا چه‌ندین جار ڕووبه‌ری چه‌ندین قه‌یران بوه‌ته‌وه هه‌ر له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات كه بینای كه‌ناڵه‌كه گه‌مارۆی سه‌ربازی درا تا وه‌كو بڕینی بودجه و كه‌می بودجه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه ، به‌لاَم ئه‌م كه‌ناڵه له‌سه‌ر كاركردن و به‌رنامه‌ی خۆی به‌رده‌وام بوو تا 12ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 2015/10/3 په‌خشی به‌رنامه‌كانی ڕاگرت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و .