سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات
04/10/2015 نوسەر: bzavpress

سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات


بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاساییی خولی پاییزه‌، له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/6، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ی‌ (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (5)ی‌ ئاساییی‌ خولی‌ پاییزه‌، ســـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می‌ په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/6، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.یوسف محه‌مه‌د صادق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان