دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئافره‌تێك له پاركی دایك له شاری سلێمانی كوژرا، سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/10/4، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی و راوێژكارانی لیژنه‌كه، كۆبۆوه.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی له پارێزگای سلێمانی ئاماده‌یبوو، به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كوشتنی (سنوور عومه‌ر ره‌زا)ی ته‌مه‌ن (22) ساڵان كرا كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له پاركی دایك له شاری سلێمانی ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه عه‌مید سه‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی له پارێزگای سلێمانی سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی به لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت، راگه‌یاند.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ به‌دواداچوونی زیاتر سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی كوشتنی (سنوور عومه‌ر).
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رنجانه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان هه‌یانه له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌كه بڕیاریدا له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كۆببێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان بانگهێشتی لیژنه‌كه‌یان بكات.