له درێژه‌ی مانگرتنی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه , ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد و خوێندكارانیان نارده‌وه ماڵه‌وه .
مامۆستا محمد فاتح له قوتابخانه‌ی ئه‌خته‌ر وتی :( حكومه‌ت وه‌كو سێبه‌ر وایه تا دوای بكه‌ویت لیێت دورده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌جێی بهێڵی ئه‌و شوێنت ده‌كه‌وێ . بۆیه ئه‌مرۆ بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنمان كرد و بریارمان داوه تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام بین , وه ئه‌گه‌ر تا ئه‌و به‌رواره حكومه‌ت هیچ ده‌نگێكی لێوهنهیات درێژه به‌و بایكۆت كردنه ده‌ده‌ن)
سه‌ره‌رای بونی پاره‌یه‌كی زۆر‌و زه‌به‌ند . حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی چوار مانگه موچه‌ی له‌سه‌رجه‌م موچه‌خۆران راگرتووه و دڵه‌راوكێ و نائاسایی باری ده‌رونی لای سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێم به‌رپا كردووه .
مامۆستا هێمن فاتح پاریدهدهر له‌قوتابخانه‌ی بنار تایبه‌ت به بزاف وتی :
ئه‌مرۆ نه‌چوینه هۆڵه‌كانی خوێندنه‌وه و قوتابییه‌كانمان نارده‌وه .سه‌باره‌ت به كاتی بایكۆتهكهیش وتی : ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌رده‌وام ده بین تا بزانین حكومه‌ت چی بڕیارێك ده‌دات له‌و باره‌یه‌وه ..