05/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆپشاندان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامی هه‌یه
به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان بۆ زیاتر له سێ مانگ مامۆستایانی سنوری پارێزگای هه‌لًه‌بجه بۆ جارێكی تر ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان كرد .
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه ، له ئێستاشدا دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بووه و مامۆستایان و زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه . هه‌ر بۆیه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و ده‌رگای قوتابخانه‌كانیان داخستووه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن .
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك شاره‌كانی تری هه‌رێم به به‌یاننامه و ووتنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز بێزاری خۆیان له‌م دۆخه‌دا ده‌رده‌بڕن ، و له به‌یاننامه‌یه‌كدا مۆڵه‌تی تا پێنجشه‌ممه‌یان بۆ حكومه‌ت داناوه بۆ سه‌رف كردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموز ، له‌دوای ئه‌وه‌ش موچه‌ی مانگه‌كانی 8 و 9 له‌سه‌ر یه‌ك دابه‌ش بكرێت ، ئه‌گینا ڕگای تر ده‌گرنه به‌ر .
اقبال غه‌فار امین به‌شدار بوو له خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند : لای هه‌موان ئاشکرایە کە ڕۆژانێک هه‌بوو مامۆستا به‌بێ موچە وەک سەربازێکی ون خه‌باتی دەکرد و سەربەرزی قەت بۆ موچە نه‌وی نه‌کردوە و نایکات ..
به‌ڵام لە ئێستادا کە هه‌رێمی کوردستان چه‌ندین سەرچاوەی دارایی هه‌یە و کۆمەڵێک مافیا دەستیان بەسەردا گرتوە و بە ئارەزوی خۆیان تەخشان و پەخشانی دەکه‌ن و سەیارەی چه‌ندین دەفتەر دەكڕن بۆ منداڵە نه‌سته‌له‌کانیان و پۆز بە سەر چینی هەژاراندا لێ ده‌ده‌ن .. بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابین خە ڵکی بمان گەوجێنێت و بە قسەی زرق و برق خه‌باتێکمان پێ بفرۆشێتەوە کە هه‌موان تێیدا بەشدار بوین ..
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا اقبال ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه : هه‌ر بۆیە ئێمە وەک مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران مانگرتمان ڕاگەیاندوە و به‌ردەوامیش دەبین تا ئه‌و کاتەی وەڵامی تەواو وەردەگرینەوە ..