له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاساكانی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2015/10/5، لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی د.عیزه‌ت صابر سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی و راوێژكاری لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه یاساكانی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه له هه‌رێمی كوردستان، كه بریتیبوون له "پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه، پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی مووچه‌كان، پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هه‌رێم و فه‌رمانگه‌كانیان" گفتوگۆیان له باره‌وه كرا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه له‌باره‌یه‌وه به سوود وه‌رگرتن له‌و پڕۆژه یاسایانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌شكراون.
پێویسته بووترێ كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری و وه‌به‌رهێنانی راسپاردووه كه راپۆرتێك سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی چاكسازیكردن له مووچه‌دا ئاماده بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی به زووترین كات سیسته‌می مووچه له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخرێته‌وه به‌جۆرێك كه دادپه‌روه‌ریی تێدا بێت.