05/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
محەممەدی حاجی مەحموود ئاشكرای ده‌كات حزبەكان رێككەوتوون بارزانی تا ساڵی2017 سەرۆكی هەرێم بێت
ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە محەممەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالست رایگه‌یاندووه.هەموو حزبەكان لە سەر ئەوە رێككەوتوون كە تا ساڵی2017 (بارزانی) سەرۆكی هەرێم بێت و هیچ كێشەیەك نەماوە و ئەو قسانەی ئێستایش حزبەكان دەیكەن، ده‌بێت لە دوای ئەو بەروارەوە بیكەن.
ده‌شڵێت. ئەوان چوار حزبن، هەرچواریشیان دوو هەڵبژاردەیان هەیە، پێویستە بۆچوونێكی جێگیر بێت و لەسەر یەك هەڵبژاردە ڕێك بكەون و بیدەنە پارتیی دیموكراتی كوردستان، هەموو حزبەكانیش لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە تا ساڵی2017 (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێم بێت، هەڵبەت هیچ كێشەیەك نەماوە، ئەو قسانەی ئێستایش حزبەكان دەیكەن، دەبێت لە ساڵی2017 بە دواوە بیكەن، بۆیە دووبارەی دەكەمەوە، لەوانەیە شەرم بكەن باسی بكەن و بڵێن ئێستا پێویستە بارزانی سەرۆكی هەرێم بێت."
پێوه‌ست به‌و لێدوانی (مه‌لا به‌ختیار) لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانیش كه گوتی یه‌كێتی كاندیدی به‌هێزی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، (محەممەدی حاجی مەحموود) ده‌ڵێت: "هیوادام كاندیدیان هەبێت."