06/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حه‌فت مادده‌ی تر له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان په‌سند كران
دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رده‌وامییان هه‌یه، 2015/10/6، به سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ی ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی دووه‌م له خولــی چواره‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه، كه بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كرابوو، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ی (په‌نجا و شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی پێشوودا مادده و بڕگه‌كانی به‌شی چواره‌می پڕۆژه‌كه، كه تایبه‌ت بوون به ئه‌ندامییه‌تی و ئه‌رك و مافه‌كان و پارێزبه‌ندی واته حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانیی ئه‌ندامان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتری خرابوونه روو، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م مادده‌كانی ئه‌و به‌شه، كه له مادده‌ی 21ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به مادده‌ی 27 كۆتایی دێت، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن سێ ئه‌ندامه‌وه پشتگیری‌یان لێكرابوو،له رێگه‌ی خستنه ده‌نگدانه‌وه یهكلاییكرانهوه و چه‌ند بڕگه‌یه‌كیش بۆ چه‌ند مادده‌یه‌كی به‌شه‌كه به رێگه‌ی ده‌نگدان زیادكران و لادران، سه‌رجه‌م مادده‌كانی به‌شه‌كه دوای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وه‌كه، به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
ئه‌و ماددانه‌ی كه له ژێر ئه‌و به‌شه‌دا هاتبوون، تایبه‌ت بوون به ئه‌ندامییه‌تی له رووی دروستی و ئه‌ركه‌كانی و مافه‌كانی و پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانی و نه‌مانی ئه‌ندامییه‌تی چ به كۆتاییهاتنی بێت یان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه یاخود له ده‌ستدانی ئه‌ندامییه‌تی بێت له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه له په‌یڕه‌وه‌كه‌دا دیاریكراون.