25/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌پووله‌ی قوربانییه كان
فیرعه‌ونێكی ناموباره‌ك ،،ئازاد ده‌كرێ و
یوسفێكی بێ تاوانیش
له كونجی زیندان توند ده‌كرێ
ئه‌مه گه‌مه‌ی دیموكراسیی و
سیستمی نوێ ی جیهانی یه
ئه‌مه یاریی ،،مافی مرۆڤی كه‌ساس و
هه‌ڕاجی بێ ویژدانیی یه
گاڵته جاڕیی ڕژێمی نوێی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته
به‌ڵام سه‌رده‌می به‌زیین و
شكستیی دیكتاتۆرانه
سه‌رده‌می پێك گه‌یشتنی،،
سه‌ركرده‌كانی كاروانه
زه‌مه‌نی عیشقی خودایی و
شه‌یدایانی شه‌هاده‌ته
له‌گۆرنانی ..وشه‌ی سازش
له فه‌رهه‌نگی سهعادهتا
فیرعه‌ونێكی ناموباره‌ك ،،ئازاد ده‌كرێ و
یوسفێكی بێ تاوانیش
له كونجی زیندان توند ده‌كرێ
به‌لام نزاكانی یه‌عقووب
چاویان له‌سه‌ر ،،
تیشكی پرشنگی هیوایه
له‌سه‌ر چیای زامی ئوحدیش
رۆژان هه‌ر رۆژی له‌دوایه
ئه‌ی عاشقانی سه‌ربه‌ستی و
قوربانینانی شه‌رعییه‌ت
ئێوه هێمای - میصر _ی ئاشتی و
ئارامی بوون
دڵته‌نگ مه‌بن خێڵی فیرعه‌ون
زیاتر مات و سه‌رگه‌ردانن
( فأنهم یألمون كما تألمون )
ئێوه په‌پووله‌ی سه‌ر پشكۆی
كام ئاگردانی پاكیی بوون
ئێوه خۆراكی كام گه‌رووی