08/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی مامۆستایان لقی چه‌مچه‌ماڵ پشتگیری له لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان ده‌كات
مامۆستا قاسم سكرتێری یه‌كێتی مامۆستایان لقی چه‌مچه‌ماڵ وتی :
ئێمه وه‌كو مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری لقی سلێمانی ده‌كه‌ین و ئه‌وان چی بریارێكیاندا ئێمه‌یش جێ به‌جێی ده‌كه‌ین
سه‌نگه‌ر فایه‌ق جێگری سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایان وتی چه‌ند بریارێكیمان ده‌ركردووه
له‌و بریارانهیش
به‌رده‌وام ده‌بین له بایكۆت كردنی هۆڵه‌كانی خوێندن هه‌تا ئه‌وكاته‌ی چه‌ند مه‌رجێكمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن
1. دیاریكردنی كاتی پێدانه‌وه‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو
2.پێویسته وه‌عدی ئه‌وه وه‌ربگرین كه چیتر موچه له 30 رۆژ زیاتر نه‌خایه‌نێت
یه‌كێكی تر له بریاره‌كان كه سه‌نگه‌ر فایه‌ق باسی لێوه ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی مامۆستایان برا و خوشكه‌كانی تریان له دائیره و فه‌رمانگه‌كانی تر جێ ناهێڵن و پشتگیری ئه‌وانیش ده‌كه‌ن , چونكه هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه بۆ پێدانی موچه به فه‌رمانبه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كانی تر