09/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاگادارییەک بۆ دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى
پەیمانگه‌ى فێرکارى نەوتى کەرکوک بڕیاریدا هاوشێوه‌ی ده‌رچوانی خوێندكارانی ئاماده‌یی له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، خویندكارانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ربگرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری كه‌ركوك لە ڕێكه‌وتی (8/10/2015)ه‌وه دەست دەکات بە دابەشکردنى فۆڕمى وەرگرتن و تا ڕێكه‌وتی (٢٠/١٠/٢٠١٥) دابەشکردنى فۆرم بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەییهكانی هەرێمى کوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوی وه‌رگرتن له‌و به‌شه ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری له‌شاری كه‌ركوك بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له‌و په‌یمانگه‌یه.
مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن له په‌یمانگه‌ی نه‌وتی فێركاری كه‌ركوك بریتین له:
1. دەرچوی بەشى زانستى بێت
2. کۆنمرەى لە (٧٥) کەمتر نەبێت