09/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەبوبەكر هەڵەدنی:لە پەرلەمانی كوردستان یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەموار دەكەنەوە
ئەبوبەكر هەڵەدنی. ئەندامی وەفدی دانوستانكاری یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكان ڕایگەیاند: تا چەند ڕۆژێكی تر چاوەڕێ دەكەن، ئەگەر تێروانینێكی نوێ نەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتن، ئەوا لە پەرلەمانی كوردستان یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەموار دەكەنەوە .
دووپاتیشی كردەوە، لە دوا كۆبوونەوەی فراكسۆنەكەیاندا بڕیاریانداوە بەشداریی كۆبونەوەی پەرلەمان بكەن بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی تەواو ببێت و یاسای سەرۆكایەتیی هەریم هەموار بكرێتەوە.