10/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
تیمی کەناڵی KNN لە بازگەی دێگەڵە ئازادکران
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به KNN گه‌یشتون، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی ئاسایش سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسانی ئۆفیسی هه‌ولێری كه‌ناڵی KNNی له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.
ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسانی KNN له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌م ئێواره‌یه سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ئۆفسی هه‌ولێری كه‌ناڵی NRT له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌وه‌ش زانراوه؛ كه ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستیانكردووه به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تیمه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان، پاشان له دیوی دێگه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیاو تیمه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یان ئازادكردووه بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌و سلێمانی بچن.
س/ KNN