13/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌رێمی كوردستان بازاڕێكی ستراتیجیی گرنگی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهانه
"هواوی" مۆبایلی "مایت ئێس"(Huawei Mate S)ی به ته‌كنیكێكی زۆر پێشكه‌وتوو خسته بازاڕه‌وه
سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا برۆكی هه‌رێمی كوردستانیان گرتووه، كه‌چی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان هه‌رێمی كوردستان، به بازاڕێكی ستراتیجیی گرنگ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌زانن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له شه‌وه ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگدا له هۆتێل رۆتانا له هه‌ولێری پایته‌خت، به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و بریكاره‌كانی كۆمپانیاكه و میوانێكی زۆر و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، كۆمپانیای "هواوی" تازه‌ترین ئامێری مۆبایلی "هواوی"ی زیره‌ك "مایت ئێس" (Huawei Mate S)ی خسته بازاڕه‌وه.
جگه له وته‌كانی كردنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه و به‌رپرسانی كۆمپانیاكه بۆ نمایشكردنی مۆبایلی"هواوی"ی زیره‌ك "مایت ئێس"و خستنه‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنیكییانه‌ی كه ئه‌و ئامێره تازه‌یه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه، چه‌ندین خه‌ڵات و نمایش بۆ نیشاندانی ئه‌و ئامێره تازه‌یه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا پێشكه‌ش به میوانان كران.
له لێدوانێكیشیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، به‌ڕێز "ئه‌شره‌ف فه‌واخرجی" جێگری سه‌رۆكی گرووپی كاره‌كانی "هواوی كۆنسیومه‌ر" بۆ ئامێره‌كانی به‌كاربه‌ر له عیراق، رایگه‌یاند: "عیراق و هه‌رێمی كوردستان به بازاڕێكی ستراتیجیی گرنگ بۆ "هواوی" هه‌ژمار ده‌كرێت و ئێمه له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ پێشخستنی كاره‌كانمان و دابینكردنی چه‌ندین به‌رهه‌م بۆ خۆشگوزه‌رانیی ژیانی كڕیاره‌كانمان، له‌به‌رئه‌وه له كاتی دیزاینكردنی مۆبایلی هواوی-ی زیره‌ك "مایت ئێس" جه‌ختمان له‌سه‌ر فه‌راهه‌مكردنی ئه‌زموونی كه‌سایه‌تیی به‌كارهێنه‌ران و ته‌كنۆلۆجیای چه‌نجه‌پیانان واته "لمس" كرده‌وه".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "به خسته بازاڕی مۆبالی "هواوی"ی زیره‌كی "مایت ئێس"، (هواوی) جارێكی تر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه خاوه‌نی پرۆگرامێكی تایبه‌ته له دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی به‌كارهێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئامێره زیره‌كه‌كانی، له‌گه‌ڵ زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیی داهێنه‌رانه بۆ زیاتر ئاسان به‌كارهێنان و داهێنان".