13/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌نین وه‌زاره‌ته‌كانی گۆڕان وه‌ربگرن
كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی (یه‌كگرتوو، یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ) له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر ره‌وشی هه‌رێم كۆتایی هات و راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی شه‌ش خاڵیان بڵاوكرده‌وه.
سێ لایه‌نه‌كه رایگه‌یاند، ده‌بێت تا کۆتایی ئەم خولە کێشەکان چارسەر بکرێن و لەگەڵ خۆپیشاندانن و دژی تووندوتیژین.
هه‌روه‌ها داوایانكرد راگەیاندنی پارتی و گۆڕان هێوربنەوەو جه‌ختیان له‌وه‌شكرده‌وه، پەکخستنی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان دژی یاسایە.
سێ لایه‌نه‌كه دژایه‌تی خۆشیان بۆ دروستبونی دوو ئیداره‌یی و ده‌ستوه‌ردانی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێك له‌ره‌وشی هه‌رێم دوپاتكرده‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاماده‌نین وه‌زاره‌ته‌كانی گۆڕان وه‌ربگرن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه‌دا هه‌ندێك له وه‌زاره‌ته‌كانی یه‌كێتی وه‌رگرتووه.
لای خۆشیه‌وه، خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات چاره‌سه‌ر نییه.