14/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: بواری پێکەوە کارکردن لەگەڵ گۆڕان نەماوە
دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند،له‌كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تدا ئێمه وه‌ك پارتی له‌وپه‌ڕی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا دانوستانمان كرد، ئه‌وكات (نه‌وشیروان) به (نێچیرڤان بارزانی) گوت، تۆ پیاوی ده‌وڵه‌تداری، هه‌ڵبه‌ت ده‌زانین كه باش حوكم ده‌كه‌یت، به‌ڵام ئێمه كه نه‌یه‌ینه حكوومه‌تیشه‌وه، هاوكارتان ده‌بین، كه‌چی هاتنه حكوومه‌ته‌وه و، به‌م دووفاقییه‌ی هه‌یانه، هه‌موو شتێكیان تێكدا.
له‌راستییدا كۆی دانیشتنه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، پێوه‌ندییان به ئیمتیازات و پۆسته‌كانیانه‌وه هه‌بووه، هاتنه حكوومه‌ته‌وه، كه‌چی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیشه‌وه، دۆخێكیان خوڵقاند كه كه‌س نایخوازێ.
ووتیشی، ئه‌وه‌ی گۆڕان كردی، به‌م ئه‌قڵیه‌ته دووفاقییه‌یه‌وه، ئومێدی ئه‌وه‌ی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و، ئه‌سته‌مه پێكه‌وه كار بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ته هیچ كام له هه‌نگاوه‌كانی بواریان بۆ پێكه‌وه‌كاری نه‌هێشتووه‌ته‌وه."