14/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ده‌ڵێـت : نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێكی ناردوه ، و له‌و په‌یامه‌یدا باشبونی دۆخی گۆڕانی وه‌سف كردوه ، وئه‌و ئه‌ندامی جڤات ده‌شڵێت بڕیار لای جڤاته.
عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاگه‌یاند : نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێكی بۆخه‌ڵكی كوردستان ناردوه و له‌و په‌یامه‌یدا ڕایگه‌یاندوه ، ئێستا دۆخی گۆڕان زۆرباش
و به‌ره‌و باشتریش ده‌ڕوات ، وه سڵاوی خۆی ڕاگه‌یاندوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم وتی : بڕیار لای جڤاتی نیشتمانیه ، و سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه بڕیار و ڕاسپارده‌ی خۆی ده‌دات .
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی وه‌زیره‌كانی گۆڕنی ده‌ركردوه به‌وه‌ی گۆڕان بڕواته ژێر باریی مانه‌وه‌ی بارزانی عه‌بدلرزاق وتیی : ئێمه پێمان وایه ئه‌وه‌ی كراوه ئه‌نجامی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی و داوایی پارتیه بۆمانه‌وه‌ی بارزانی ، و ئه‌وه‌شی كرا‌و ئینقلاب و كوده‌تا به‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكرا و ده‌زگا یاسایی و قه‌زای یه‌كان بووه .
وتیشی : دۆخی گۆڕان زۆرباشه ، لێره‌شه‌وه په‌یامێك بۆ گۆڕاخوازان ده‌نیرم كه خۆڕاگرا وبن چونكه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه