16/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاری هەرسین: بۆ گۆران ئەو تۆپخانەیەی بەرامبەر بە پارتی داتان ناوه ڕایبگرن
ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە بارەی ڕاگەیەندراوەكەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەگەر گۆڕان بڕیار بدات لەناو حكومەتدا بمێنێتەوە كارێكی باشە، بەڵام دەبێت ئیعاز بدەن بە هەوادارانیان بارەگاكانی پارتی بەردباران نەكەن، دواتر زمانی ڕاگەیاندنەكانیان هێوربكەنەوە و ئەو تۆپخانەیەی KNN كە بەرامبەر بە پارتی دایانناوە، ڕایبگرن.
وتیشی: با گۆران واز لە ئیهانەكردنی پەرلەمان و حكومەت بهێنێت ئەوكات ئەوە دەبێتە دەرگایەك بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن."