18/10/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گووتم با وەک خۆم بدوێم ؟!
ســـێ مـانـگـە بـێ مـەعـاشــ.ـم
دەڵـێـن: کووی، دیـژم: بـاشــ.ـم ؟!
سوێـنـدم بـەپـێـنـجی گوێشـین
ئــاو لـــــــــێ بــڕاوە ئـاشــ.ـم
(ئـیـدریـمـە) ئـەو قـســـــــانـەم
بـێ ســوعـبـت، بـێ تـەڕنـاشــ.ـم !!
چــونـکـوو لـە جـێـی(قــاورمـە)
ئـێـســـتـێ ژەم و جەم، ماشــ.ـم !
لـە ژێـر پـێـی ســـیـاســەت دا
قـەســــەم بـەخـــودا، خـاشــ.ـم
بـۆ دیــدەی ســــــووری حـیـزب
مـنـــــی فـەرمـانـبـەر، داشــ.ـم ؟!
لـە ڕەنـــــــگ و ڕووم وردبـەوە
تــا تـێـبـگەی مـــن شــاشــ.ـم
دەزانــــــم زەخــتــت دەفـــڕێ
بـە بـاســی مـووچـەی کـاشــ.ـم
حـەقـبـێـژی گەر مـەرگیش بـێ
ئـەوە مــــــن بـۆی فـەڕاشــ.ـم
ڕاســـت و دروســـــتـت دەوێ:
تـاقـەتـم چــــــوو: قـەلاشـــ.ـم ؟!
بـازووی مــــرۆیـیـت هـەڵـکـە
هــەنـــــووکە ڕوو لـە پـاشــ.ـم
وا بـــــــــڕوا ڕۆژانــــی دێ
بـە بـاج دەکـــــرێ، هـەوا شــم
گەر پـێـشـبـیـنـیـم ڕاست نەبوو
ئـەوە ســـمـێڵـم دەتـراشــ.ـم
گەرچـی قەت گوێگرن نـەبـوون
وەڵـــــــێ، دەبـێـژم، ڕا شــم
(خـــــودا تــا کـێـو نـەبـیـنـێ،
بـەفــــری تـێـنـاکـە)ولاشــ.ـم
پـێـنـج سەد ساڵ بەر لە ئـەمـڕۆ
مــــن لە نـێــوان بـەرداشــ.ـم
نـووکـە دەفـکــــــرم بـۆچـی ؟!
بـــێ دەوڵــەتـم، (قـارداشــ)ـم
چـــونـکـی( دار کـرمـی نـەبـێ،
نــاڕزی) هـەرگــیـز(مـزاشــ)ـم !
هـــات و هـــــــاوارم بـەســە
بـۆ فـامــیــدە و هـەراشــــ.ـم ؟!