ئاشتی هەورامی: دەتوانین مانگانە مووچەیەك بدەین
20/10/2015 نوسەر: bzavpress

ئاشتی هەورامی: دەتوانین مانگانە مووچەیەك بدەین


وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا دەتوانن مانگانە مووچەیەك دابەش بكەن، جەختیشدەكاتەوە، كە ئەو 3 مانگەی كەڵەكە بووە، دەبێت لە زیادكردنی هەناردەكردنی نەوت قەرەبووبكرێتەوە.
د. ئاشتی هەورامی ؛وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند، لەمەودوا حكومەت مانگانە لە داهاتی نەوت لەكاتی خۆیدا مووچەیەك دەدات، بەڵام ئەو 3 مانگەی كەوا كەڵەكە بووە، دەبێ لە هەناردەی زیاتری نەوت و زیادبوونی داهات قەرەبووبكرێتەوە.
جەختیكردۆتەوە، كە مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران هەرگیز نافەوتێ، بەڵام هەندێك كاتی دەوێ تاوەكو قەرەبووی 3 مانگەكە دەكرێتەوە.