به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌له‌فوون په‌یوه‌ندی به یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كردووه‌و دڵنیای كردووه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و د.یوسف محه‌مه‌د نابن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌بێت به مه‌رج د.یوسف محه‌مه‌د له سه‌رۆكی په‌رله‌مان لا بدات‌و وتویه‌تی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه د.یوسف له‌و پۆسته لابدات، نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یوه‌ندیی به د.یوسف محه‌مه‌ده‌وه كردوه‌و ئه‌و پشتیوانییه‌ی خۆی به سه‌رۆكی په‌رله‌مان راگه‌یاندوه و دڵنیای كردوه‌ته‌وه به هیچ مه‌رجێك گۆڕان ئاماده نابێت، د. یوسف له سه‌رۆكی په‌رله‌مان لاببرێت.