سایتی بزاڤ هه‌وڵێكی تیرۆركردنی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی كه ده‌ست سایتی بزاڤ كه‌وتووه، گروپێكی رێكخراوی قاعیده به‌ناوی كه‌تیبه‌كانی كوردستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان داوه.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكراكراوه كه گروپێك له‌ئێران به‌نیازی كوشتنی عه‌لی باپیر بوون، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان شكستیان هێناوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ناو گروپه‌كه ئینتیمای بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌بووه.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه ئه‌و گروپه به‌نیازبوون له‌نه‌غه‌ده عه‌لی باپیر بكوژن به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه‌و به‌كه‌سێكی تاغوتیش له‌قه‌ڵه‌میانداوه، به‌ڵام كه‌سێك به‌ناوی عه‌بدوڵڵا فه‌یزاوا كه ناسراوه به(هه‌ڵۆ) ئه‌میری كۆمه‌ڵی به‌ئۆتۆمبێلی خۆی گواستووه‌ته‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی ره‌زاییه تا بیگه‌یه‌نێته تاران.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناسراوه به‌هه‌ڵۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی كه‌تیبه‌كانی كوردستان بووه، به‌هۆی ئه‌و كاره‌شی كه رزگاركردنی عه‌لی باپیر بووه، متمانه‌ی له‌ده‌ستداوه‌و زۆرێك له‌ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ش وازیانهێناوه.
زانیاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا بخوێنه‌ره‌وه كه ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌یه:
http://www.bzavpress.com/Detail.aspx?id=1193&LinkID=2